نینۆک درێژ بوو، شەیتان نوێژی لەسەر ئەکا.
شەیتان: ئەهریمەن یان پەریی ڕەش، هێزی خراپەیە، بیری خراپ بە مێشکی مرۆڤدا دەهێنێت (فەرهەنگی خاڵ)، کەسی باوەڕدار کاتێک دەستنوێژ دەگرێت، دەبێت هەموو ئەو جێگایانە تەڕ بێت کە پێویستە پاک ببێتەوە، گەر کەسێک نینۆکی درێژ بێت، بێگومان چڵک دەیگرت و خاوێن نابێتەوە، مەبەست لە جەستەی مرۆڤە، دەکرێت پاکوخاوێن ڕابگیرێت. [1]