هەر ئەو تاس و حەمامەیە.
تاس: قاپێکی قوڵی مسە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، حەمام: گەرماو، لە کوردەواردا گەرماو بۆ خۆشتن بەکاردهاتووە، بە تاس ئاو کراوە بە سەر و جەستەدا، ئەم کردارە بەردەوام دووبارە بووەتەوە، بە کەسێک دەوترێت کە هەر ئامۆژگاری بکەیت و هیچ نەگۆڕێت و لەسەر کار و کردەوەی خۆی بەردەوام بێت. [1]