لە شاری #بەغدا# ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی تۆپی ئاوی دەستی پێ کردوو بۆ یەکەمین جاریش لە مێژویاندا، تیمی تۆپی ئاوی یانەی پێشمەرگە بەشداری کردوو توانی لە یەکەم یاری خۆیدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.
سەبارەت بەو ئەنجامەیان (دیار کامل حسێن) ڕاهێنەری تیمی تۆپی ئاوی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی ، تیمەکەمان بە ئەنجامێکی گرنگ سەرکەوتنی یەکەمی لە پاڵەوانێتی یانەکانی ئێراق بەدەست هێنا ئەوەش دوای ئەوەی توانیمان بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە یانەی مسیب ی بەغدا ببەیتەوە.
هەروەک دیار وتی، بۆ یەکەم جارە بەشداری لەو پاڵەوانێتییە دەکەین و لە جۆری وەتەر پۆلۆ دا ئەو سەرکەوتنەمان مسۆگەر کرد.
جێگەی باسە یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە لەلایەن یەکێتی مەلەوانی ئێراقی سەرپەرشتی دەکرێت و مەلەوانگەی ئەو یەکێتییە میوانداری لە یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە کردووە.[1]