$باکووری کوردستان$
- دوای 24 کاژێر لە ڕوودانی #بوومەلەرزە#، تیمەکانی فریاگوزاری منداڵێکی تەمەن 2 ساڵیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی ڕووخاو لە شاری #خارپێت# دەرهێنا.[2]
- دەزگای ئافادی دەوڵەتی تورک ڕایگەیاند، تا ئێستا تەرمی 31 کەس لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا دەرهێنراون. هەروەها وتی، بە هۆی بوومەلەرزەکەوە هەزار و 556 کەس برینداربوون. بە پێی ئامارەکان 72 باڵەخانە ڕووخاون و زیان بەر 624 باڵەخانەی تریش کەوتووە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376047/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=وێنەی ڕۆژ: 26-01-2020، دێرسم=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=وێنەی ڕۆژ: 26-01-2020، دێرسم=KTML_ImageCaption_End=
- هەندێک سەرچاوەی لۆکاڵی باس لە گیانلەدەستدانی 35 کەس دەکەن بەهۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێوە.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی ئەسعەد پیری، خەڵکی #پیرانشار#، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پێکرا. ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە بەرەزاییەکانی #قەندیل# لە سنووری پیرانشار بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە و بریندار بووە.[6]
- دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی عەلی هادیزادە تەمەن 22 ساڵ و کوڕی بەشار هەروەها حوسێن هادیزادە تەمەن 29 ساڵ کوڕی جەمیل، لە لایەن هێزەکانی ئەرتەشی تورکییەوە، تەقەیان لێکراوە و بە سەختی پێکراون. ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە، خەڵکی گوندی گیوەرانی ناوچەی قوتووری خۆی بوون. حوسێن لەو ڕووداوەدا، سەری بەر گوللەی هێزەکانی ئەرتەشی تورکییە کەوتووە و عەلی دوو گوللەی بەر پشتی کەوتووە. ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە، هەنووکە لە نەخۆشخانەی شاری #وان# دان و باری تەندروستیان نالەبار ڕاگەیاندراوە.[6]
$باشووری کوردستان$
- ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00، فڕۆکەیەکی سیخوڕیی بۆمب هەڵگر بە نزمیی بە ئاسمانی گوندەکانی دەڤەری #باڵەکایەتی#ی سەر بە پارێزگای #هەولێر#دا سوڕایەوە.[4]
- پاش 3 ڕۆژ لە داخستنی، دەروازەی #حاجی ئۆمەران# کرایەوە.[5]
- ئەمڕۆ فڕۆکەجەنگییەکانی تورک چەند جارێک گوندەکانی دەورووبەری شارەدێی دینارتەی سەر بە شارۆچکەی #ئاکرێ#یان لە سنوری پارێزگای #دهۆک# بۆردوومانکرد. بەپێی زانیارییەکان بۆردومانەکان گوندەکانی جەم شرتێ، سرانی و بابولێ-یان لە سنووری شارەدێی دینارتە بۆردومان کردووە، بەپێی زانیارییە هەرێمییەکان فڕۆکە جەنگییەکان شەش جار لەسەر یەک بۆردومانیان کردووە.[4]
- لە هەولێر، بەردی بناخەی پرۆژەی زانیاری (تاوەری E1) کە بەرزترین تاوەرە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق دانرا.[2]
- ئەمڕۆ بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان 24، ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە شاعیر و نووسەری کورد، #حەمە سەعید حەسەن# لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. ڕێوڕەسمەکە بە بەشداری ژمارەیەک بەرپرسی ئیداری، سیاسی، نووسەر و شاعیری کورد بەڕێوەچوو و چەندین وتار لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشکەشکران. هەروەها چەندین دیاری و خەڵات لەلایەن نوێنەرانی دامودەزگا و دامەزراوە جیاوازەکانەوە پێشکەش بە نووسەری ناوبراو کران.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕۆژئاوای #گرێ سپی#، بە دووری کیلۆمەترێک لە دووری سنوورەوە، لەنێوان گوندەکانی کەنداڵ و جەلەبێ دەستی بە دروستکردنی دیوار کرد. هەروەها لە هەردوو لای دیوارەکەی تاشە کۆنکرێتی گەورە دادەنێت.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376047/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تورکیا لە ڕێگەی دروستکردنی دیوارەوە هەوڵ دەدات گرێ سپی و کۆبانێ لەیەک داببڕێت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تورکیا لە ڕێگەی دروستکردنی دیوارەوە هەوڵ دەدات گرێ سپی و کۆبانێ لەیەک داببڕێت=KTML_ImageCaption_End=
- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی دیکەی سەربازی کە لە 100 بارهەڵگر پێکهاتووە و کەلوپەلی لۆجستی و سەربازی لەخۆ دەگرێت ڕەوانەی ناوچەکانی ژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات (#هەسەدە#) لە ڕۆژئاوای کوردستان کردووە. ئاماژەی بەوەشکرد، کە کاروانەکە لە پارێزگای #حەسەکە# و دێرزوور جێگیر دەکرێن.[3]
- ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، تورکیا 70 بنەماڵەی چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی لە #سەرێکانی# جێگیرکردوون و ڕێگەی پێداون دەست بەسەر زەوییە کشتووکاڵییەکان و خانووی هاووڵاتییانی کورد دا بگرن. ئاشکراشیکردووە، چەکدارانی سەر فیرقەی حەمزاتی سەر بە تورکیا، 24 کاتژمێریان داوە بە هاووڵاتیانی ناوچەکە کە شوێنەکانیان چۆڵ بکەن.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆکی ئەمریکا بە دوو وشە وەڵامی پێشنیازی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ واشنتن دەداتەوە و دەڵێت، سوپاس نامانەوێت.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان