$باشووری کوردستان$
- #وەزارەتی گواستنەوە# و گەیاندنی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بۆ جاری دووەم ڕاگرتنی گەشتی دەرەکی فڕۆکەخانەکانی هەرێم لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە درێژکراوەتەوە.[3]
- شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، سەردانی کونسوڵی چیک-یان لە #هەولێر# کرد داوای ئازادکردنی ساڵح موسلیم-یان کرد، کونسوڵی چیک-یش سەرسوڕمانی خۆی لە دەستگیرکردنی موسلیم نیشاندا.[1]
- لە شاری #سلێمانی# #ژنانی گەنجی تێکۆشەر# کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا و کەمپینێکیان ڕاگەیاند و داوای بایکۆتکردنی هەموو کاڵا و کەلوپەلێکی تورکیان لە باشوری کوردستان کرد.[1]
- کاتژمێر 10:15ی ئەمشەو لە شاری #کەرکووک#، پێکدادان لەنێوان هێزە عێراقییەکان و ژمارەیەک چەکداری نەناسراو ڕوویدا. سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکووک ڕاگەیاند چەند چەکدارێکی نەناسراو گوللە ئاربیجییەکیان ناوە بە بارەگای #بەرەی تورکمانی# لەگەڕەکی موسەڵای تورکمان نشین و بەهۆیەوە پێکدادان ڕوویداوە.[3]
- شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و چەکدارانی #داعش# لە #حەویجە# ڕوویدا و کوژراو برینداری لێکەوتەوە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گوندی یەلانقۆزی سەربە جندرێسیان بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا پێنج هاوڵاتی شەهیدبوون.[1]
- شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژن و یەکینەکانی پاراستنی گەل، هێرشێکی سوپای تورکیان بۆ سەر جندرێس تێکشکاند.[1]
- جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی دەستگیرکردنی #ساڵح موسلیم#، هاوسەرۆکی پێشووی #پەیەدە# ڕایدەگەیێنێ، سێ وەزارەتیان لەسەرخەتن بۆئەوەی چیک ڕازی بکەن ڕادەستیان بکات.[2]
- سوپای تورک و چەتەکانی، شارۆچکەکانی شەرا و مەیدانکێ لە #عەفرین# تۆپباران دەکەن و زیانی زۆری لێکەوتووەتەوە.[1]
- ئەدریان ڕانکین گاڵۆوەی وتەبێژی پنتاگۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمریکا و تورکیا بەدوای ڕێگەچارەیەکدا دەگەڕێن بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی عەفرین و گەیشتن بە چارەسەرێک. ڕانکین ئەوەشی ئاشکراکرد، لێکۆڵینەوەی دیپلۆماسی بۆ چارەسەری دۆخی عەفرین دەستیپێکردووە و چارەسەری دۆخی عەفرین دەکرێت.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- دەیان هاوڵاتی کورد لە بەردەدم داگای پراگی پایتەختی چیک گردبوونەوە و ناڕەزایی دەردەبڕن لە دژی دەستگیرکردنی ساڵح موسلیم و داوای ئازادکردنی دەکەن.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان