$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی #داعش# دەغڵودانی جوتیارانی سنوری گوندی حەوتەغاریان سوتاند، لەکاتی چوونی هاووڵاتیانی گوندەکە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، کەوتوونەتە بۆسەیەکی داعشەوه و ژمارەیەک هاووڵاتی شەهیدو بریندارکردوە. ئه و کەسەی شەهید بووە پیشەی پێشمەرگەیە ناوی #هەردی سامان محەمەد#ە و تەمەنی 28 ساڵانە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/284077/0012.JPG=KTML_ImageCaption_Title=یەک لە بریندارەکانی تەقینەوەکانی کەرکووک=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=یەک لە بریندارەکانی تەقینەوەکانی کەرکووک=KTML_ImageCaption_End=
- ژمارەیەک تەقینەوە لە کەرکووک ڕوویدا و 3 کوژرا و زۆرتر لە 10 برینداری لێکەوتەوە.[4]
- شەوی ڕابردو پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە گوندی #زڕگوێز#ی سەر پە پارێزگای #سلێمانی# ڕوبەروی یەکتر دەبنەوە، پاشان ئاساییشی دەکەوێتە نێوانیانەوە و بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵ دەکەن.[4]
- شەوی ڕابردوو کاتژمێر 12:00 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دەوروبەری گوندی سێگرێ-یان لە سنووری پارێزگای #دهۆک# بۆردوومان کردووە.[3]
- #شاسوار عەبدولواحید# سەرۆکی جوڵانەوەی #نەوەی نوێ# بەکەفالەت ئازاد کرا.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا کە عەلی شێر سولۆمولۆڤ، باڵیۆزی گشتی ئۆزبەکستان لە ئیمارات و بەرپرسانی #یەپەگە# ئامادەبوون، کەمال عاکیف، گوتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند 148 ژن و منداڵی چەکدارانی داعش، کە لە کەمپی هۆڵ بوون و لە ئۆپەراسیۆنی باهۆزی جزیرە دەستگیرکرابوون، ڕادەستی حکومەتی ئۆزبەکستان دەکرێنەوە.[2]
- دیمتری بیسکۆف وتەبێژی سەرۆکایەتی ڕوسیا ئەمڕۆ، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: ڕادەستکردنی سیستمی موشەکیی ئێس 400 بە تورکیا، به و میکانیزمە دەبێت کە پلانی بۆ داڕێژراوە، بەڵام لەسەر داوای ئەنکەرە لەماوەیەکی نزیکتردا ڕادەست دەکرێت و هیچ دواکەوتنێک لە پرۆسەکەدا نابێت.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان