لە راگەیەندراوێکدا د. #ڕێواز فایەق# سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند لە چوار ساڵی ڕابردوو، جگە لە نووسراوی ڕاسپاردنی پارێزەران بۆ نوێنەرایەتیکردنی پەرلەمان لەبەردەم دادگاکە هیچ نووسراوێکی ئاراستەی دادگای فیدڕاڵی نەکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا د. ڕێواز فایەق دەڵێت: ماوەی ئەو چوار ساڵەی کە لە پۆستەکەیدا بووە، هیچ نووسراوێکی ئاراستەی دادگای فیدڕاڵی نەکردووە جگە لە ڕاسپاردنی پارێزەران، هەر داوایەکیش لەسەر پەرلەمان کرابێت، سەرۆکی پەرلەمان تەنها بە سیفەتی وەزیفەکەی داوا لەسەرکراو بووە نەک بە سیفەتی کەسی. لە بەشێکی تری ڕاگەیاندراوەکەی د.رێواز فایەق ئەوەشی خراوەتەڕوو، وەک سەرۆکی پەرلەمان، دادگای فیدراڵی هیچ پرسیارێکی سەبارەت بە د. یوسف ئاراستە نەکردووە، چونکە داواکان لە سەر پەرلەمان بوون نەک لەسەر کەسی سەرۆکی پەرلەمان، پارێزەرانیش وەڵامی هەر پرسیارێکیان لە چوارچێوەی کاری پیشەییاندا دابێتەوە، چ بە زارەکی و چ بە لائیحەی داوا، گوزارشت نیە لە ڕای کەسیی سەرۆکی پەرلەمان .
د. رێواز فایەق ڕاشیگەیاندووە، سەبارەت بە ڕێگری لە د. یوسف محەمەد سادق، ئەوکات و ئێستاش باوەڕی نەگۆڕم ئەوەیە کە ئەوەی بەرامبەر د. یوسف کرا نایاسایی و ناسیاسی و بگرە ستەمێکی گەورە بوو لە پرۆسەی دیموکراتی و ژیانی پەرلەمانی کرا. [1]
ڕێواز فایەق
#02-07-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 678 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!