$باکووری کوردستان$
- بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی دەزگاکانی تورک، هێزەکانی جەندرمە لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە شارۆچکەی شەنکایا لە پارێزگای #ئەرزەڕۆم#، لەمیانی ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا سێ گەریلایان کوشتووە، کە بەرپرسێکی داواکراوی #پەکەکە# بەناوی (هالیس ئەرئۆغڵ) لەنێویاندا بووە. #هەپەگە# ئەمەی پشتڕاستنەکردووەتەوە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هونەرمەندێکی کورد بە ناوی عەبدوڵڵا چاوەشی خەڵکی گوندی حاجی لەکی ناوچەی چۆمی مەجیدخانی #بۆکان#، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی #ورمێ# کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی ئەو هونەرمەندە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو، چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانیان کردووە کە هێزە ئەمنییەتییەکان پێیان ڕاگەیاندووە کە ئەو هونەرمەندە کوردە، بۆ ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزراوە. ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هونەرمەندە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی عەبدوڵڵا چاوشی بێئاکام بووە.[6]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عەلی زەواری کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی مێشەدێ و دانیشتووی گەڕەکی کۆنەخانێی #پیرانشار#، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.[6]
$باشووری کوردستان$
- فەرماندەیی هێزەکانی پەرپەرچدانەوەی خێرای ئێڕاقی ئاشکرایکرد، دەروازەی مونزیریە لە ڕۆژهەڵاتی #خانەقین# و دەروازەی #مەندەلی# کۆنترۆڵکراون و هێزی هەمیشەیی و بژاردەی لە هەردوو دەروازەکەدا جێگیرکردووە، ئەوەش بە ئامانجی نەهێشتی گەندەڵی.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383799/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383799/0002.JPG=KTML_Photo_End=
- تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە باشووری کوردستان دەستیپێکرد.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بۆ دووەمجار بەردی بناغەی شەقامی سەد مەتریی #سلێمانی# بەناوی شاڕێی بابان لەلایەن #مەسرور بارزانی#یەوە دانرا.[3]
- لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی #کەرکووک# گیان لەدەستدانی ئەفراسیاو کامیل وەیسی، گوتەبێژی پۆلیسی ئه و پارێزگایەی بەهۆی نەخۆشیی کۆڕۆناوە ڕاگەیاند.[3]
- لە سنوری شارەدێی #قەرەتەپە# بۆمبێکی چێنراو بەهێزەکانی #حەشدی شەعبی#دا تەقیەوەو کوژراو برینداری لێکەوتەوە.[4]
- نرخی زێڕ، لەسەر ئاستی بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و زێنگرانی #دهۆک#یش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی، بازاڕیان سستبووە و دەڵێن هاووڵاتییان زێڕەکانیان دەکەنە پارەو بەوهۆیەشەوە فرۆشتنی زێڕ بۆ سفر دابەزیووە.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەرپرسانی حکومەتی نەمسا لەبارەی هێرشە 4 ڕۆژیەکە بۆ سەر کوردان و گروپە چەپەکانی تورک لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا ڕایانگەیاند، هێرشەکان لەلایەن میت و ڕێکخراوەکانی ئاکەپە – مەهەپەوە ئەنجامدراون.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث