$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- مانگرتن لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153217/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 12-09-2018=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153217/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- ئیتڵاعات بە تەلەفون پەیوەندی بە دوکاندارە بەناوبانگەکانی ڕۆژهەڵاتەوە دەکات و داوایان لێدەکات دوکان و مۆڵەکانیان بکانەوە، ئەگەرنا تووشی لێپرسینەوە دەبن.[1]
- بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سێ زیندانیی لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری #ورمێ#، بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی جۆراوجۆر و بەڕێ نەکردنیان بۆ دەرەوەی زیندان بۆ چارەسەری پزیشکی، لە زیندانی ئەو شارە گیانیان لەدەست دا.[5]
- بە هۆی پشتیوانی لە مانگرتنی سەرتاسەریی کوردستان، هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شارەکانی کوردستان، دەستیان کردوە بە ڕەشبگیری و ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی کوردیان دەسبەسەر کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ، هێزە ئەمنییەتییەکان شەش چالاکی مەدەنی و سیاسیی کوردیان لە شارەکانی #سنە#، #شنۆ# و مەریوان دەسبەسەر کرد. هەواڵنێری کوردپا لە شارەکانی کوردستان شوناسی ئەو شەش چالاکە مەدەنییانەی بە ناوەکانی موختار زارعی سنە، ڕەشید ناسرزادە و خەلیل گەنجی لە شاری سنە و سۆران دانشوەر، ئارام فەتحی و موسلێم بەهرامی لە شاری مەریوان ڕاگەیاندووە.[5]
- سێ چالاکی مەدەنی شاری #مەریوان# لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوەکانی #سۆران# دانشوەر، ئارام فەتحی و موسلیم بەهرامی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153217/0024.JPG=KTML_Photo_Alt=خێزانی ڕامین حسێن پەناهیش مانیانگرت=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153217/0024.JPG=KTML_Photo_End=
- دوو چالاکی کرێکاری، خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی خالید حوسێنی و موزەفەر ساڵحنیا، شەوی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، لە شاری سنە دەسبەسەر کران.[5]
- سێ کاسبکاری کورد خەڵکی شاری #سەردەشت# لە سنووری کێلیی ئەو شارە، لە لایەن هەنگی سنووریی سەردەشت دەسبەسەر کرا. شوناسی یەکێک لەو سێ کاسبکارە کوردە پەرویز خەڵکی گوندی زورانی شاری سەردەشت ڕاگەیاندراوە.[5]
$باشووری کوردستان$
- سوپای تورکیا ئەمڕۆ بە تۆپ و هاوەن گوندی نیزۆر لە ناوچەی حەفتانین لە باشووری کوردستان بۆردومان دەکات. بەهۆی ئەو تۆپباران و هاوەنبارانەوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و زیانێکی زۆر بە باخ و ڕەزی هاووڵاتییان گەیشتووە.[2]
- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزە لە شاری #هەڵەبجە# ڕوویدا کە گوڕەکەی 3.0 پلەی ڕێختەر بووە.[3]
- شەوی ڕابردوو لەلایەن کەسانی نەناسراوە گڕ لەباخەکانی گوندی باوە مەحمودی سەربە شارۆچکەی #خانەقین# بەردەدرێت و بەشێکی دەسوتێت.[4]
- ئەمڕۆ، لە دژی تۆپبارانەکان و لە سێدارەدانی گەنجانی کوردانی ڕۆژهەڵات، ژمارەیەک لایەنی سیاسی و چالاک و هاووڵاتیانی چوار پارچەی کوردستان گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان لەبەردەم بارەگای #نەتەوە یەکگرتووەکان# لە شاری #هەولێر# ئەنجامدا. [3]
- قائمیقامی #کۆیە# لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ڕووداوەکەی بۆردومانکردنی بارەگاکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتەوە ڕایگەیاند: بەهۆی ڕووداوەکە 15 کەس شەهید بوون و 42 کەسی دیکەش برینداربوون کە لەئێستادا تەنها دوو کەس لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە.[4]
- بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لەمەودا بەکارهێنانی مۆبایل لەناو هۆڵەکانی نەشتەرگەری و چاودێری بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە #عەفرین# منداڵێک ژیانی لەدەستدا.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- کۆشکی سپی لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئێران بەرپرسی ڕاستەوخۆیە لە هێرشەکان بۆ سەر هاووڵاتییانی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانیان لە عێراق.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153217/0026.JPG=KTML_Photo_Alt=رۆژنامەیەکی تورکیا: ئەمریکا دەسەڵات دەداتەوە بە پێشمەرگە و کەرکووک دەخاتەوە ژێر کۆنتڕۆڵییەوە=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153217/0026.JPG=KTML_Photo_End=
- بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکی کە سەر بە #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#ە، ئاشکرایکردووە: ئەمریکییەکان لەڕێگەی پڕۆژەیەکەوە هەریەک لە شاری #کەرکووک# و تەلەعفەر و ناوچە سنوورییەکانی سێگۆشەی تورکی - عێراقی - سووری دەخاتەوە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی #پێشمەرگە#ی کوردستان.[3]
- چوار کورد بۆ پەڕڵەمانی سوید هەڵبژێردران.[1]
- ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی لە 150هەمین کۆبوونەوەیەدا داوای لە تورکیا کرد هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە و دەست لە کاروباری ناوخۆیی عێراق وەرنەدات.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث