$باکووری کوردستان$
- لە ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیسی تورک بۆ قڕکردنی کۆمەڵگای باکوری کوردستان و تورکیا لە شارەکانی #ئامەد# و مێرسین دەیان کەس دەستگیرکران.[3]
- بەرپرسی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) ئاشکرای دەکات کە ماوەی دوو ڕۆژە سوپای تورکیا هێزی زیاتری ڕەوانەی ناوچە سنورییەکانی #سیدەکان# کردووە و کیلۆمەترێکی دیکەش هاتۆتە پێش و خاکی هەرێمی زیاتر بەزاندووە.[1]
- هاوسەرۆکی #هەدەپە# داوای کرد کۆتایی بە گەمارۆدانی سەر عەفرین بهێنرێت و بە حکوومەتی تورکیای گوت: ئێوە لە عەفرین داگیرکەرن.[7]
- هەپەگە ڕایگەیاند: کاتژمێڕ 09:00ی سەرلەبەیانی گەریلاکانمان گردی کۆردینەی سەربە #شەمزینان#یان کردە ئامانج، لەو چالاکییەدا چەند سەربازێکی دوژمن کوژران و برینداربوون، هەر ئەو ڕۆژە کاتژمێر 11:00ی نیوەڕۆ لە گردی خەرەگۆل چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، لەوێش گورزی سەخت لە سوپای تورک درا، کاتژمێڕ 11:30 خولەکیش لە دژی بارەگای سەربازیی شکێر چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، هەروەها لە دژی گردی گومبەتی سەربە شەمزینانیش لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانماندا ژمارەیەک سەربازی سوپای تورک کوژران و برینداربوون.[3]
$باشووری کوردستان$
- ڕۆژنامەی حەیات لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ #حەیدەر عەبادی# دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتیەکانی فڕۆکەخانەی #هەولێر# و #سلێمانی# ڕادەگەیەنێت و لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەفسەرانی کورد و بەرپرسانی دوو فڕۆکەخانەکە کۆدەبێتەوە لەپاش ئەوەی کە بەرپرسارێتی ئیدارییان گواستراوەتەوە بۆ سەر وەزارەتی ناوخۆی عێراق له و دیدارەدا کردنەوەی فڕکەخانەکان ئاشکرادەکرێت.[1]
- بەمەبەستی پاکڕاگرتنی ژینگە و سروشتی شارەکە و گرنگیدانی زیاتر بە زۆرکردنی ڕێژەی سەوزایی #هەڵەبجە#، لەلایەن دوو ڕێکخراوی هەڵەبجەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، کەمپەینی جیهانی بۆ ناشتنی نەمام-یان لە هەڵەبجە ڕاگەیاند.[3]
- بەمەبەستی ڕێگریکردن لە هەرزانبوونی زیاتری بەرهەمی مریشک و پەلەوەر و پشت بەستن بە بەرهەمە ناوخۆییەکان وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی مریشکی بەستووی لە وڵاتانی دەرەوە قەدەغەکرد.[1]
- دەستەی تەندروستکارانی باشوری کوردستان لە #گەرمیان#، بە هاوبەشی #تەڤگەری ئازادی#ی، سێ تۆن دەرمان و کەرەستەی تەندروستیان بۆ عەفرین نارد.[3]
- بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کەلە میدیایی پەکەکەدا بڵاوکراوەتەوە تێدا دەردەکەوێت دوێنێ شەو لە شاری سلێمانی هیرشکراوەتەوە سەر کۆمپانیایەک لەم شارە بە تۆمەتی ئەوەی کە خاوەنەکەی تورکە.[5]
- تەقینەوەیەک لە گەڕەکی تسعینی #کەرکووک# ڕوویداو کەسێک بەهۆیەوە بەسەختی برینداربوو.[4]
- بەرپرسی یەکەمی حزب و لایەنە کوردستانییەکانی کەرکووک (بەبێ پارتی) لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شارەکە کۆبونەوە و ڕێککەوتن بۆ یادی #نەورۆز# و ڕاپەڕین ئاهەنگێکی گەورە سازدەکرێت و ئاڵای کوردستان بەرزدەکرێتەوە.[1]
- بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد، بەهۆی سووکایەتیکردن بە ڕۆڵی پێشمەرگە و ماڵباتی شەهیدان، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ #سروە عەبدولواحید# دەرکراوە.[6]
- لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گابرێک هاڤی، سەرۆکی دەستەی داوەری تایبەت بە تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ئەو کۆمپانیا و کەسایەتییانەی چەکی کیمیاییان بەڕژێمی بەعس فرۆشتووە وتی ئەمڕۆ بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیاباران کە نوێنەرایەتی کەسوکاری شەهیدان دەکەن، لە دادگای هەڵەبجە سکاڵامان لەسەر چەند کۆمپانیایەک تۆمارکرد کە هاوکاری ڕژێمی بەعسیان کردووە لە دەستخستنی چەکی کیمیایی و تەنانەت هەندێکیشان ڕاستەوخۆ چەکی کیمیایان پێفرۆشتووە.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، تەرمی شەهید محەمەد هادی، ناسراو بە باشور سۆران، لە گۆڕستانی سمایلاوا لە گوندی سمایلاوای شاری هەولێر لە مەراسیمێکی پڕ شکۆدا بەخاکسپێردرا.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، شەڕڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) بەناوی مەروان عومەر، لە گوندی قزڵ پاشای شارەدێی بلبلێ لە سنوری #عەفرین# خۆی بە یەکەیەکی سوپای تورکیا تەقاندەوە لەکاتێکدا شەڕ و پێکدادانی قورس له و سنورە هەبووە.[1]
- ئەمڕۆ لە 53یەمین ڕۆژی هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفریندا، فڕۆکە جەنگییەکان دەستیان کردووە بە بۆردوومانکردنی گەڕەکی ئەشرەفییەی ناوەندی عەفرین کە هەزاران هاوڵاتی تێیدا دەژین. لە ئەنجامدا منداڵێکی تەمەن 14 ساڵ بە ناوی عیزەت حسێن بە سەختی برینداربوو.[3]=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:50%;float:right;=KTML_Quote_Icon=❞=KTML_Quote_Content==KTML_Red=بەهۆی بۆردومانی تورکەوە، بەلایەنی کەمەوە 9 کەسی سیڤیل لە ماباتا گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون!=KTML_End==KTML_Quote_End=
- لە گوندەکانی تورمیشا و شکەتای سەربە شییە و گوندەکانی ڕەجا و برکی سەربە ماباتا شەری سەخت لە نێوان شەڕڤانان و هێزە داگیرکەرەکاندا ڕوودەدات.[3]
- بەهۆی پێشڕەویی سوپای تورکیا و بەشێک لە چەکدارانی سوپای ئازادی سووریا بۆ سەنتەری شاری عەفرین، هەزاران کەس دەربەدەربوون.[2]
- تورک ڕایگەیاند، کە گەمارۆی ناوەندی شاری عەفرینیانداوە.[4]
- دوای ئەبجامدانی مەراسیمی ماڵئاوایی، تەرمی شەهید #باشور سۆران# لە دەروازەی سێمێلکاوە بەره و شاری هەولێر بەڕێکرایەوە.[3]
- دانیشتوانی عەفرین بە درووشمی (بژی بەرخۆدانی عەفرین)، (شەهید نامرن)، (بژی سەرۆک ئاپۆ) و (ئێمە هەتا مردن لەگەڵتین عەفرین) بەره و شەهیدگەی (شەهید ئاڤێستا خابوور) ڕێپێوانیان کرد.[7]
- سوپای تورک بە چەکی قورس، گوندی زۆرمخارێ لە ڕۆژئاوای شاری #کۆبانێ# تۆپباران دەکات.[3]
- سوپای تورک لە شارۆچکەی ماباتای عەفرین، کاروانی گەڕانەوە هاوڵاتیانی مەدەنیی تۆپبارانکرد و بەهۆیەوە 9 هاوڵاتیی شەهیدبوون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆمار ئاشکرای کرد، فواد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق، ڕەتیکردۆتەوە یاسای #بودجە# پەسەند بکات، یاساکەش دەگەڕێنێتەوە بۆ پەرلەمانی عێراق.[1]
- لە پاریس-ی پایتەختی فەرەنسا کوردستانیان بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەرعەفرین، لەبەردەم بینای پەڕلمانی فەرەنسادا کۆبونەوە، کە پۆلیسی هێرشی کردە سەریان و ژمارێکی زۆر لە خۆپیشاندەرانیان دەستگیرکرد. کوردستانیان دوای ئەوەی لە بەردەم بینای پەرلەمانی فەرەنسادا هێرشیانکرایە سەر، بەرەو کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بەڕێکەوتن و لە بەردەم بینای کۆنسوڵخانەکەدا کۆبوونەوە. هێزەکانی پۆلیسی فەرەنسا لەوێش هێرشی کەردە سەر خۆپیشاندەران و100 خۆپیشاندەری دەستگیرکرد. بە هۆی هێرش و توندوتیژیی پۆلیسەوە بۆسەر خۆپیشاندەران، 7 خۆپیشاندەر بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.[7]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث