$باکووری کوردستان$
- لە کاتژمێر 6ی بەیانیی ئەمڕۆوە لە 21 ناوچەی لیجە، پاسوور و #فارقین#ی #ئامەد# هاتوچۆکردن لە هاووڵاتییان قەدەغە کرا. پێش ئەوەی قەدەغەکاری لە دژی هاووڵاتییان ڕابگەیەنرێت، سوپای تورکی داگیرکەر لەو ناوچانە بە بەشداریی یەکەی تایبەت دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی کردبوو. قەدەغەکاری و ئۆپەراسیۆنەکە لە سنووری شاری لیجە هەر یەک لە گوندەکانی حەمزە، جۆفتن، بەششت، گر، ئەنتاخ، بامتن، سنی و کێڵەگانیان دەگرێتەوە. قەدەغەکاری و ئۆپەراسیۆنەکە لە سنووری شاری پاسوور هەر یەک لە گوندەکانی کامکان، چرک، تەمرانکەبر، مالامەکی، مالبازی، تەمرانساخر، گۆدەرن، شاڤوشان، کانکان، باران، ئاراشکان، شەرەفکان و کێڵگەکانیان دەگرێتەوە. لە سنووری شاری فارقینیش گوندەکانی شێلما و جومات و کێڵگەکانیان بەر ئەو قەدەغەکارییە کەوتوون.[2]
- یەکێک لە دەرگاکانی بەنداوی #کرال کزی# لە شارۆچکەی گێل لە ئامە بەهۆی بارینی بارانێکی بەخووڕ دوای پڕبوونی شکا و مەترسیی لافاو لەسەر ئامەد هەیە.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هەفتەی ڕابردوو نەشمیل قۆیتاسی، هاوژینی ئەرسەلان خۆدکام؛ زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، لە لایەن لقی یەکی دادسەرای نیزامیی #ورمێ# بە بێ بوونی پارێزەر بە تۆمەتی هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی بە یەکساڵ زیندان مەحکووم کرا.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161309/0018.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دوو هاووڵاتی به هۆکاری نادیار لە مەریوان دەستبەسەر کران=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دوو هاووڵاتی به هۆکاری نادیار لە مەریوان دەستبەسەر کران=KTML_ImageCaption_End=
- کۆڕی گشتیی ئەنجومەنی ژینگەی وڵات لە شاری #بۆکان# لە بەیانییەیەکدا ئاشکرای کردووە کە فەرمانداریی و شارەداری دەیانهەوێ کۆتایی بە چالاکییەکانی ئەو ئەنجومەنە بێنن.[3]
- ژمارەیەک لە #کۆڵبەر#انی کورد، لە سنووری شاری خۆی بوونە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییە حکوومەتییەکان و لە ئاکامی ئەم تەقەیەدا، کۆڵبەرێکی کورد به ناوی هادی نعمەتی، تەمەن 29 ساڵ، به توندی بریندار بوو.[3]
- هاووڵاتییەکی کورد به ناوی زانیار مورادی، لە شوێنی کارەکەی له شارەکی سەنعەتیی #مەریوان#دا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هێزە ئیتلاعاتییەکان، بە بێ ئیزنی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە و ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووەتەوە. لە لایەکی تریشەوە، لە هەمان ڕۆژدا، هاووڵاتییەکی کورد به ناوی حەمید ئەحمەدی له مەریوان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوەتەوە.[3]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر وارگەی شەهید ڕۆستەم جوودی لە شارۆچکەی #مەخموور# و گوندی سکێنی-یان لە ڕۆژئاوای شاری شەنگال بۆردومان کرد. لە مەخموور 4 ئەندامی هێزەکانی پاراستنی خۆیی شەهید بوون کە هەموویان ژنن و چەند کەسێکی دیکەشیان بریندار بووە.[2][6]
- دوای هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی، هاوڵاتیان خۆپیشاندانی فراوانیان ئەنجامدا و دروشمی =KTML_Red==KTML_Bold=بکوژ ئەردۆغان=KTML_End==KTML_End= دەڵێنەوە.[6]
- لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا 21 سەرکردەی بەندکراوی #داعش#ی بەندکراو لە یەکێک لە بەندینخانەکانی پارێزگای #سلێمانی# هەڵاتوون. لەو 21 کەسە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە 10 کەسیان لەشارەدێی بازیان دەستگیرکراونەتەوە شەش کەسی دیکەیان لە سلێمانی دەستگیرکراونەتەوە، لەئێستاشدا پێنج کەسیان هەڵاتوون لە نزیک ناوچەی دێلێژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161309/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سەردانی نادیە موڕاد بۆ هەولێر=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سەردانی نادیە موڕاد بۆ هەولێر=KTML_ImageCaption_End=
- وەزارەتی دادی عیراق هەواڵی هەڵهاتنی زیندانیی لە گرتووخانەی سوسێی شاری سلێمانی ڕەتدەکاتەوە.[5]
- دوای ڕاگرتنی لە شەوی ڕابردووەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستیانپێکردەوە.[1]
- هەریەک لە #نێچیرڤان بارزانی# و #مەسرور بارزانی# چاویان بە #نادیە موڕاد# کەوت.[4]
- زانکۆی ڕاپەڕین میوانداری ۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی کرد، کە تیایدا چەندین زانکۆی ناوخۆیی و بیانی لەوڵاتەکانی ئەڵمانیا بەشداربوون، تیایدا چۆنیەتی جێبەجێکردنی سیستەمی خوێندنی بۆلۆنیا تاوتوێکرا، هەروەک باس لە چۆنیەتی ئامادەکردنی مامۆستا کرا بۆ ئەم سیستەمە نوێیە، بەپێی ئەم سیستەمە خوێندکار دەبێتە چەقی فێربوون و مامۆستا تەنها ڕۆڵی ڕێنیشاندەر دەبینێت، وە هەموو هەوڵێکی خوێندکار و ماندووبونەکانی بە ژمارە گوزارشتی لێ ئەکرێت، کە ئەنجامی کۆکردنەوەی ئەم ژمارانە ئاستی خوێندکار و ئاستی فێربوونی دیاری دەکرێت.[5]
- بەهۆی خراپبوونی ڕێگای گەڕەکی ڕۆشنبیری #هەولێر# و تێکچوونی پردی پەڕینەوە، منداڵێکی ئه و گەڕەکە گیردەخوات و مەترسی خنکانی لێ دەکرێت، بەڵام دواتر لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێرو هاوڵاتیانی ئه و گەڕەکەوە منداڵەکە لە خنکاندن ڕزگار کرا.[1]
- لەسەر زۆری داواکاریی گەنجان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان،ستافی سینەما سالم لە شاری سلێمانی، هەفتەیەکی دیکەیان بۆ نمایشکردنی فیلمی #14ی تەمموز#(تیرمەه) درێژکردەوە.[6]
- بەبۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی خوێندنگای خانزادی کچان لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنگەکە ڤیستیڤاڵێکی ئەرشیفی و کلتوری بەڕێوەچوو.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دوای ئەوەی تەیب #ئەردۆغان# سەرۆک کۆماری تورک هەڕەشەی داگیرکردنی لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد، جموجوڵی سەربازیی سوپا داگیرکەرەکەی لەسەر سنووری #سەرێکانی# دەستیپێکرد. سەرچاوە هەرێمییەکان ڕاشیانگەیاندووە، جاروباریش دەنگی چەک لە ناوچەکە دەبیسترێت و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.[2]
- وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#)، ڕایگەیاند: ئەردۆغان بۆ جاری سێیەم هەوڵ بۆ پاراستنی داعش دەدات کە ئێستا لە هەجین لەلایەن هەسەدەوە دوورپێچکراون، بۆیە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.[1]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە هەرێمی #شەهبا#ی داگیرکراودا باری نائاساییان ڕاگەیاند و دەستیان بە کۆکردنەوەی هێز کرد. شەوی ڕابردووش منبج-یان تۆپبارانکرد. کاروانێکی سەربازیش لە کیلیسەوە چووە جەرابلوس. لە 6 ناوچەش باری نائاسایی ڕاگەیاندووە.[2]
- تەقینەوەیەک لە #عەفرین# ڕوویدا و بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان 5 کەس کوژراون و 4ی دیکەش بریندارن.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث