$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کرێکارانی شارەداریی #سەقز#، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دواکەوتنی پارەی ئیزافەکاری و مانگانەیان مانیان گرت. کرێکارانی یەکەی خاوێنکردنەوەی شارەداریی سەقز، سەرەڕای پێنەدانی پارەی 1 مانگ و دواکەوتنی پارەی ئیزفەکاریی حەوت مانگیان لە سەروبەندی هاتنی نەورۆز، نیگەرانن.[7]
- ڕێکخراوە مەدەنییەکانی #مەریوان# بە پێکهێنانی تیمگەلێک دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گیراوەیەک بۆ گەنبڕکردنی دەست و پل ئامادە دەکەن و لەنێو هاوڵاتییاندا بڵاوی دەکەنەوە.[7]
- فەریدە وەیسی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری دێولان کە لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسلاح و تەربیەتی #سنە#، دەستی دابووە مانگرتن؛ بە دانانی بارمتەی 300 میلیۆن تمەنی ئازاد کرا. ئازادیی ئەو چالاکە مەدەنییە لە کاتێکدایه کە هاوژینەکەی سیرووس عەباسی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەدا، ڕاگیراوە.[7]
$باشووری کوردستان$
- =KTML_Mark_Begin=#وەزارەتی ناوخۆ#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا، ماوەی 72 کاتژمێری دیکە قەدەغەی هاتووچۆ درێژ بکاتەوە=KTML_Mark_End=.[2]
- قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە هەردوو شارەکانی #هەولێر# و #سلێمانی# بەردەوامە، کەم و زۆر سەرپێچی هەیە و هاووڵاتیان هەر هاتوچۆدەکەن.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378309/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئەمڕۆی سلێمانی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئەمڕۆی سلێمانی=KTML_ImageCaption_End=
- #وەزارەتی تەندروستی#، تووشبوویەکی تری ڤایرۆسی کۆڕۆنای لە سلێمانی ڕاگەیاند کە پیاوێکی تەمەن 46 ساڵانە.[2]
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێنج کەسی دیکە لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون. بەمەش ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان بۆ 34 کەس بەرزبووەوە.[3]
- پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند هەر هاووڵاتییەک لە ئێرانەوە بگەڕێتەوە و پشکنین نەکات ڕادەستی دادگا دەکرێت.[4]
- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی #باشماخ# ئاماژە بەوە دەکات، بڕیاری ڕاگرتنی جووڵەی بازرگانی لە دەروازەی باشماخ نەدراوە.[3]
- سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمپانیا و نووسینگە گەشتیارییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەشێک لە کۆمپانیا و نووسینگەکانی گەشتیاری بۆ ئەوەی گەشتیارەکانیان کەرەنتێنە نەکرێن، هەوڵدەدەن بمانخەڵەتێنن و بە دوو پاسپۆرت و بە ترانزێت گەشتیارەکانیان دەهێننە هەرێمی کوردستان.[3]
- لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیانی سنورەکە و هەوڵێکی زۆری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەرین، توانرا لەماوەی 5 ڕۆژدا ئامێری PCR کەتایبەتە بە دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سنورەکە دابینبکرێت.[4]
- هەر چەندە نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بازاڕی زێڕ لە شاری #دهۆک# سستبووە و کاریگەری کردووەتە سەر کڕین و فرۆشتنی زێڕ. بەگوتەی بەشێک لە زێڕینگرانی پارێزگای دهۆک، ئەمساڵ خراپترین ساڵبووە بۆ بازاڕی زێڕ و خەڵک کڕین و فرۆشتنی ڕاگرتووە.[5]
- بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بلێ دەنگۆی توشبوونی چوار هاونیشتمانیی شارۆچکەی #مێرگەسۆر# بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت، لە دەڤەری بارزان هیچ تووشبوویەک بە ڤایرۆسەکە تۆمار نەکراوە.[3]
- دوای هەر یەک لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و هەلەبجە، لە شاری کەرکووکیش بە مەبەستی بەرنگاربوونەو ەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیێندرا.[1]
- سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سلێمانی هیچ کێشەیەکی خواردنی نییە و شارەکە ترانزێتی خواردنە بۆ شارەکانی دیکەی عێراقیش، ئەگەر پێویست بکات، خواردن بۆ باشووری عێراقیش نانێرین.[5]
- پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستدەکرێت بە دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەولێر کە 70 قەرەوێڵە لەخۆی دەگرێت و بە هاوکاری کۆمەڵێک سەرمایەدار و ڕێکخراوی خێرخوازییە.[3]
- شەوی ڕابردوو، لە شارەدێی #قادر کەرەم#ی سەر بە شارۆچکەی #چەمچەماڵ#ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، مێرد منداڵێکی تەمەن 15 ساڵ بەناوی 'م، ە، م' بە فیشەک کوژرا، پۆلیس دەڵێت یاری بە چەک کردووە و خۆی خۆی کوشتووە.[6]
- زیاتر لە 10 چەکداری میلیشاکانی لیوای 16ی #حەشدی شەعبی# ئەمڕۆ چوونەتە سەر نەخۆشخانەی ئازادی #کەرکووک# و بەبێ هیچ نووسراوێکی فەرمی دوو ژووری نەخۆشخانەکەیان جیا کردووەتەوەو وەک ژووی پزیشکی بەکاری دەهێنن. ئەو چەکدارانە لە ترسی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکان بارەگاکانی خۆیان چۆڵکردووەو دەیانەوێ لەوێ بن و دووربن لە بۆردومانی فڕۆکەکان.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی شێخ عیسایان لە ناوچەی تەل ڕەفعەت لە هەرێمی شەهبا بۆردمانکرد. بەو هۆیەوە منداڵێکی تەمەن 6 ساڵ بە ناوی ئەحمەد عوسمان لە قاچەوە بریندار بوو.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378309/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە بۆردومانی داگیرکەراندا لە شەهبا منداڵێک بریندار بوو=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە بۆردومانی داگیرکەراندا لە شەهبا منداڵێک بریندار بوو=KTML_ImageCaption_End=
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە تۆپخانەکانیان گوندی ئوم کێف لە تل تەمر و گوندەکانی قزەلی، سارونچ و شۆربەنیسک-یان لە #گرێ سپی# بۆردومانکرد.[1]
- بەهۆی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەڕۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەوام ڕاگیرا.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی بانکی ناوەندی تورکیا، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا یەدەگی نەختینەی بیانی لە وڵاتەکە، کە زێڕ و نەختینەی بیانی لەخۆدەگرێت، بە بڕی 2 ملیار دۆلار داکەوتووە و گەیشتووەتە نزیکەی 106 ملیار و 835 ملیۆن دۆلار، کە ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو داکەوتنە بەردەوامەی لە بەهای لیرەی تورکیدا تۆماردەکرێت. هەر لەگەڵ ئاشکراکردنی حاڵەتی تووشبووش بە کۆرۆنا، بەهاکەی زیاتر لە دەستدا و لە دوایین مامەڵەکاندا، هەر دۆلارێک یەکسان بوو بە 6 لیرە و 32 قوروش.[5]
- جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، بەردەوامبوون لەسەر گوێنەدان بە ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا باجی قورس دەبێت.[3]
- کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: تا ئێستا 13 هەزار و 938 کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. وتیشی: تەنها لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 1209 کەس تووشی کۆرۆنا بوون. جیهانپوور ئاماژەی بەوەشکرد کە 4590 کەس چاک بوونەتەوە.[4]
- دەزگا کوردیەکان لە ئەرمینیا و بەڕێوەبەرانیان، بە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە هەموو جیهان بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، لە ئۆفیسی کۆمیتەی کوردستان کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا ڕاگەیەنرا، ئاهەنگەکانی نەورۆز کە بڕیار بوو سەرەتا لە شاری ئێریڤان ئەنجامبدرێت، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەڵوەشێنراوەتەوە.[1]
- مریەم قازی، حەوتەمین و بچووکترین کچی پێشەوا #قازی محەمەد#، سەرۆکی کۆماری کوردستان لە ئوردن کۆچی دوایی کرد.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث