$باکووری کوردستان$
- #هەپەگە# کوژرانی 18 سەربازی تورکیای لە برادۆست ڕاگەیاند.[3]
- گەریلاکانی هەپەگە لە بایەزیدی سەربە #ئاگری#، لە دژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا چوار سەرباز کوژران و دووانیش برینداربوون.[3]
- هێزەکانی پۆلیسی تورک لە شارۆچکەی یەنیشەهری سەربە #ئامەد# چوار هاوڵاتییان دەستگیرکرد.[3]
-لە ناوچەی ئیپەک کۆیی #وان#، جەردەوانێک بە ناوی فوئاد کلاغوس کوژرا.[5]
$باشووری کوردستان$
- کاتژمێر 10:15 خولەک، ڕێکخراوی #ژنانی ئازادی کوردستان# (ڕژاک)، لە هۆڵی بتوێن-ی شارۆچکەی #ڕانیە#ی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین کۆنفرانسێکی بە دروشمی =KTML_Bold=❞نا بۆ کۆمەڵکوژیی ژنان، بەڵێ بۆ چارەسەری ڕیشەیی❝=KTML_End= دەستپێکرد. لە کۆنفرانسەکەدا زیاتر لە 100 ژن ئامادەن و بڕیارە لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادیی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# و چارەسەری به فکرییدا، چارەسەریی دەستنیشان بکرێت.[3]
- ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبوەوە و بڕیاریدا کە مەکتەبی سیاسی بە هەمان ئەندامانی پێشوەوە کارابکرێتەوە.[4]
- بەڕێوەبەری شارۆچکەی ڕۆڤیای سەر بە شارۆچکەی #بەردەڕەش#ی دهۆک ڕایگەیاند، لە گوندێکی سنوورەکەیان، پیاوێک ژن و کوڕێکی خۆی دەکوژێ بۆ شوێنێکی نادیاریش هەڵهاتووە.[2]
- لە 24 کاژێری ڕابردوودا لە #سلێمانی# 5 کەس بەهۆی کۆمەڵێک ڕووداوی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە، 15 کەسیش برینداربوون.[2]
- لەناو بازاڕی ناحیەی #حاجیاوا# کەسێک کوژرا و کەسێکی تریش برینداربوو، پۆلیسیش هۆکاری ڕووداوەکە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەگەڕێنێتەوە.[4] پاشان ئەم کێشەیە پەرەیسەند و بەهۆیەوە کوژراوی تری لێکەوتەوە و ژمارەی کوژراوان گەییشتە 8 کەس.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، بەدروشمی شەهیدان نامرن، بۆ یادی پێنج هەزار شەهیدانی کیمیابارانی #هەڵەبجە#، هەزار و 200 مۆم لەسەر مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە داگیرسێندرا.[3]
- لە #چەمچەماڵ# چەند کەسێک هێرشیان کردە سەر #شاسوار عەبدولواحید# و ئوتومبیلەکەیان بەرد و تەماتەبارانکرد.[1]
- #وەزارەتی ئەوقاف# و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت بەهۆی گوێنەدانی بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەری نوێنەرایەتی جووەکان لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورک ئەو هاوڵاتیانەی کردە ئامانج، کە بەهۆی هێرشی سوپای تورکەوە لە ڕێگادابوون بەرەو #شەهبا#، لە ئەنجامدا دەیان هاوڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بوون.[3]=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:30%;float:left;=KTML_Quote_Icon=❞=KTML_Quote_Content==KTML_Red=ئەمڕۆش لە عەفرین دەیان هاووڵاتی شەهید و برینداربوون!=KTML_End==KTML_Quote_End=
- هێرش و بۆردومانی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری #عەفرین# و هاووڵاتیانی ئەو شارە بەردەوامیی هەیە.[1]
- #ئانجێلا ڕەشۆ#، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی تەندروستی عەفرین ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە، کە لە میدیاکانی تورکیا لەبارەی چۆڵکردنی نەخۆشخانەی ئاڤرین لە عەفرین بڵاویانکردووەتەوەو ڕایگەیاند، تا ئێستا ژمارەیەکی زۆری بریندار لە نەخۆشخانەکەدا چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت.[2]
- بەهۆی هێرشەکانی حکومەتی تورک بۆ سەر عەفرین هێڵی تەلەفۆن و ئینتێرنێت بڕاون، سوپای تورک بورجە تەلەفۆنییەکانی کردە ئامانج.[3]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورک، گەڕەکی ئەشرەفییەیان لە ناوەندی عەفرین بۆردوومانکرد، بەهۆیەوە 3 هاوڵاتی کەوتنە ژێر داروپەردووی خانووە ڕووخاوەکەیانەوە.[3]
- مانگی سووری کوردی ڕایگەیاند، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا 300 هەزار کەس عەفرینی جێهێشتووە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- پارتی سۆسیالیستی ئەوروپا بانگەوازیی حکومەتی تورکی کرد، کە هێرشی بۆ سەر عەفرین بوەستێنێت و لە خاکی عەفرین بکشێتەوە.[3]
- هاوڵاتیانی کورد لە کەنەداوە تا ڕوسیا بۆ پشتگیریکردنی عەفرین لە سەر شەقامەکانن و هێرشی سوپای تورک شەرمەزاردەکەن.[1]
- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بۆ هێرشکردنە سەر #پەکەکە# هاوکاریی تورکیا دەکەین.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث