$باکووری کوردستان$
- لە جڤاتی گشتی ناوەندی پارێزرانی ئەدەنە، بەهۆی ئەوەی شیار ڕشڤانوغڵو وتبووی کوردستان و گەریلا لەلایەن نەژادپەرستەکانەوە هێرش کرایە سەری.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز شارۆچکەی #قەسری شیرین#ی سەربە پارێزگای #کرماشان#ی هەژاند.[1]
- مریەم سادقی، ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگیی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، بانگهێشتی دادسەرای گشتی و دادگای ئینقلابی شاری #سنە# کرا.[7]
$باشووری کوردستان$
- بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە: لە کاتژمێر (6:16)خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەک بە گوڕی (4.5) پلەی ڕێختەر، لە دووری (152 کیلۆمەتر) لەداتا سەنتەری چیای ئەزمەڕ لە پارێزگای #سلێمانی# و 18کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی #خانەقین# تۆمارکراوە و هەستی پێکراوە.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155162/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=تەرمی چوار کۆچبەری باشووری کوردستان گەڕێنرانەوە زاخۆ=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155162/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- ئەمڕۆ تەرمی چوار لەو کۆچبەرانە گەڕێنرانەوە #زاخۆ# کە هەفتەی ڕابردوو لە دەریای ئیجەدا خنکابوون، لە کۆی 35 کۆچبەر، تەنها یەکێکیان ڕزگاری بوو، 19ی دیکەشیان کە کورد بوون لە دەریای ئیجەدا خنکان.[4]
- خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی ددان لە #زانکۆی سلێمانی# دەستیان بە بەرزکردنەوەی دروشمی دامەزاندن دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و شەقامی سەرەکی بەردەم زانکۆی سلێمانی-یان گرت، یەکێک له و خوێندکارانەش دەڵێت: بەردەوام دەبین تا حکومەت بەدەم داواکارییەکانمانەوە دێت.[3]
- وەزیری تەندروستی هەرێمی ڕایگەیاند: دامەزراوەیەکی نیشتمانیی دەرمان پێکدەهێنرێت و ئه و دامەزراوەیە بەرپرس دەبێت لەهێنان و کڕین و دابەشکردنی دەرمان لەهەرێمی کوردستان.[5]
- بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی دەڵێت: کارەکانی کۆمسیۆن بەرەو کۆتایی دەچن و لەماوەی هەفتەیەکی دیکەدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنین.[6]
- فڕۆکەجەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کاتژمێر 15:30ی ئەمڕۆ بۆردومانی گوندەکانی سەر بە شارۆچکەی #ئامێدی#یان کرد لە سنووری پارێزگەی #دهۆک#. بە گوێرەی زانیارییەکان فڕۆکەجەنگییەکان دەوروبەری گوندەکانی کانێ و سێگرکێ-یان بۆردومان کردووە. هەروەها دەڤەرەکانی مەتینا و نهێرا-ی هەمان ناوچەیان کردووەتە ئامانج.[2]
- بەرپرسی کۆمیتەی #مەخموور#ی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بەچڕی بنکە و بارەگاکانی #داعش#یان لە سنوری مەخمور بۆردومان کردووە.[3]
- بە تۆمەتی بەقاچاغ بردن و فرۆشتنی نەوت، چەند بەرپرسێکی ئاسایش لە شاری #هەولێر# دەستگیرکران، وتەبێژی حکومەتی هەرێمیش هەواڵە پشتراست دەکاتەوە.[6]
- عەمید عەلی عەبدولڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی #کۆیە# ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر پوش و پاوان دەمەقالێ لەنێوان دوو خێزانی گوندەکانی قۆریتان و باخەجنێر ڕوویداوە لە ڕووداوەکەدا باوکێک کە خەڵکی گوندی قۆریتانە کوژراوە و دوو کوڕیشی بریندار بوون. بریندارەکان لەژێر چاودێری پزیشکدان.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155162/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 17-10-2018=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155162/0011.JPG=KTML_Photo_End=
- #نەجمەدین کەریم# هەواڵی پەیوەندیکردنی بە #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە ڕەتدەکاتەوە و پێیوایە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵانە مەرامی سیاسی لەپشتەوەیە.[4]
- لەسەر داوای دەستەی دەسپاکیی عێراق، بەڕێوبەر و بەشێک لە فەرمانبەرانی خاڵی گومرگی #کەرکووک#- سلێمانی دەستگیر کران.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی لە گوندی ئۆلاشلیی سەر بە شاری باب و لە ڕۆژئاوای هێڵی منبجەوە بە چەکەکانی هاوەن، دۆشکا، ئەی فۆر و بی کەی سی هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج و #شەڕڤان#انیش بە چڕی وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەهۆی بۆردومانێکی هەڵەی فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکاوە لە نزیک شاری دەیرزوری سوریا شەش شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژران و 15ی تریش بریندار بوون.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث