$باکووری کوردستان$
- هاوسەرۆکانی شارەوانی ئێلح دوای ئەوەی لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە و قەیوم لە پۆستەیان جێگیر کرا، دەستبەسەر کران، هاوکات سزای زیندانی بەسەر 2 چالاکی بزوتنەوەی ژنانی ئازادیشدا سەپێندرا.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- زانکۆی پزیشکی پارێزگای #سنە# لە ڕایگەیاندووە تا ئێستا 90 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەوە. زانکۆی پزیشکی سنە ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەکۆی 713 پشکنین دەرکەوتووە کە 278 کەس له و پارێزگایە تووشبوون و وەڵامی 382 کەسیش نێگەتیڤ بووە و 33 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378319/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئەنجومەنی هەمیاریی مەهاباد بە هاوکاری هاووڵاتییان دەستیان بە دژەگەندی شوێنەکانی مەهاباد کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئەنجومەنی هەمیاریی مەهاباد بە هاوکاری هاووڵاتییان دەستیان بە دژەگەندی شوێنەکانی مەهاباد کرد=KTML_ImageCaption_End=
- ژمارەیەک لە خێرخوازانی شاری #مەهاباد#، لە سەر تێچووی خۆیان کۆمەڵێک کەرەستەی بێهداشتی و هەروەها دەرمانی دژەگەندیان بۆ خاوێنکردنەوەی کۆڵان، شەقام و تەنانەت ماڵەکانیش کڕیوه. زۆربەی کۆڵان، گەڕەک و شەقامەکانی مەهاباد، لەلایەن خەڵکی ئەو شارە، بە شێوەی خۆبەخش و لە سەر تێچووی کۆمەڵێک خێرخوازی خەڵکی ئەو شارە، بۆ پێشگرتن له ڤایروسی کۆرۆنا خاوێن کراوەتەوە.[4]
- وتەبێژی شانەی قەیرانەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی پزیشکی پاریزگای #کرماشان# ڕایگەیاند له و پارێزگایە تا ئێستا 20 کەس بەهۆی ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.[2]
- بەپێی ئامارە فەرمییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەزار و 718 تووشبووی کۆرۆنا هەن و 140 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. ئامارەکەش سات بە سات دەگۆڕێت.[1]
- سێ زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی سەڵمان ئەفرا، ئارمان غەفووری و عادڵ پیرووزی لە زیندانی #مەریوان# ئازاد کران. ئازادیی ئەو سێ زیندانییە سیاسییە لە ژێر ناوی لێخۆشبوون بەبۆنەی هاتنی نەورۆز و قەیرانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و ئەو زیندانییە سیاسیانە کە زیاتر لە 5 ساڵ حوکمی زیندانییان هەیە، ئەو لێخۆشبوونەوە نایانگرێتەوە.[4]
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو ئەنجامی پشکنینی ژنێکی تەمەن 75 ساڵان دەریخست کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستیی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستیی #کەرکووک# دەڵێت، ژنەکە گیانی لەدەستداوە.[1]
- تەندروستی هەولێر لەڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە دوو تووشبووەکەی ئەمڕۆ ڕایگەیاند: کە ئه و دوو کەسە سەردانی دەرەوەی وڵاتیان نەکردووە و لەڕێگەی بەرکەوتنەوە تووشبوون. تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە کە یەکێک لە تووشبوان دانیشتووی کۆمەڵگەی شاوێسە و ئەویتریش دانیشتووی گوندی گاینجی خۆرئاوای هەولێرە.[2]=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:left;=KTML_Quote_Icon=🦠=KTML_Quote_Content==KTML_Bold=کۆی گشتی لە هەرێمی کوردستان؛ توشبووان گەیشتە 99 حالەت و 2 مردن!=KTML_End==KTML_Quote_End=
- ئەمڕۆ چوارەم ڕۆژە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆمەڵگەی سێبران لە سنووری پارێزگای #هەولێر# کەرەنتینە کراوە، جگە لە هێزە ئەمنییەکان کە دەوری کۆمەڵگەکەیان گرتووە، تیمەکانی تەندروستی بەردەوامن لە پشکنین و ڕشاندنی دەرمان. بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی تائێستا 15 کەس لەو کۆمەڵگایە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.[3]
- بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی #سلێمانی# ڕاگەیاند، لە شارۆچکەی #دەربەندیخان# بەشیوەیکی کاتی بەشە ناوخۆییەک بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەنە نەخۆشخانە.[1]
- #وەزارەتی تەندروستی# هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمار کراوە.[2]
- دەزگای خێرخوازی بارزانی خواردن و پێداویسیتیەکانی 15 ڕۆژی بۆ دانیشتووانی کۆمەڵگەی سێبیران دابین کردووە، کە ماوەی 3 ڕۆژە بەهۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرەنتینە دان.[3]
- خاوەنی ئەو کۆمپانیایانەی خۆراک و پێداویستی بەسەر مارکێت و دوکانەکاندا دابەش دەکەن، بەهۆی ڕێگری و دروستکردنی کێشە بۆیان لە بازگەکانی نێو شاری هەولێر، هەڕەشەی بایکۆتکردن دەکەن. قایمقامی هەولێریش دەڵێت، هیچ کێشەیەکیان نییە و دەتوانن خۆراک و پێداویستییەکانی هاونیشتمانیان دابەش بکەن.[1]
- بەمەبەستی خۆپارێزی و ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا شارەوانی #دوکان# چەند ڕێگایەک دادەخات و بەربەست دادەنێت.[2]
- بەهۆی پابەندنەبوون بە نرخەکانەوە، لیژنەکانی پشکنین و بەدواداچوونی سەر بە وەزارەتی تەندروستی بەشی سۆنەری سێ نەخۆشخانەی ئەهلی و تاقیگەیەکیان داخست.[1]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی غوڵامی سەر بە شارەدێی سیروان بەهۆی کێشەی زەوی و زار کەسێک بەناوی (ک.ع.ع) تەمەن 48 ساڵ کوژرا و براکەشی بەناوی (م.ع.ع) بریندار بوو.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە هێرشێکی چەکداریدا دوو سەربازی تورکیا لە ناوچەی حەفتەنین لە سنووری #زاخۆ# کوژراون و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.[1]
- سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە سەرەتا تورکیا و کورد ئامادەنەبوون ڕێککەوتن بکەن، بەڵام لەدوای دەستپێکردنی شەڕ، لەسەر داوای من ڕازیبوون ڕێککەوتن بکەن.[1]
- وەزارەتی تەندروستی تورکیا هەواڵی گیانلەدەستدانی 7 کەسی دیکەی بە #کۆرۆنا# ڕاگەیاند و ئاماری گیانلەدەستدان له و وڵاتە بۆ 44 کەس بەرز بوەوە.[3]
- لە ئێران ژمارەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا 2 هەزار کەسی تێپەڕاند و ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکەش بوون 27 هەزار کەسی تێپەڕاند. لە ئێران هاتوچۆی نێوان هەموو شارەکان قەدەغەکرا.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث