$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسە ئێرانییەکان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر 08:00 لە گوندی ژیواری سەربە ناوچەی کۆساڵانی شارۆچکەی #سەوڵاوا#، دوو ئەندامی بەسیج لەلایەن هێزێکی نەناسراوەوە کوژراون. ئیرەج ئاداک و کەمال فەتحی ئەو دوو ئەندامەی بەسیجن کە کوژراون. لە هەواڵەکەدا هاتووە، کە ئەو ئەندامانەی بەسیج لە شفتی شەوی پاسەوانییان بۆ بارەگایەکی بەسیج دەگەڕانەوە کە کراونەتە ئامانج و کوژراون.[4]
- دانیشتووانی گوندەکانی گەمارەلەنگ، #گوێزەکوێرە#، کۆڵیت، کۆلیج و دەرێ، بە نیسبەت دێپۆکردن و چاڵکردنی پاشماوەی زبڵەکانی ئەو شارە، لە نزیک ئەو گوندانە ناڕەزایەتییان دەربڕی و لە ئاکامدا شەڕ و تێکەڵچوون لە نێوان هێزە ئینتزامییەکان و خەڵکدا هاتە ئاراوە. لە ئاکامی ئەو شەڕ و تێکەڵچوونەدا، هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی ئەرکان کەرەمی بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار و پێنج هاووڵاتییە دیکە بە ناوەکانی زانیار ئیبراهیمی، محەممەدموراد کەریمی، عەلی سلێمانی، فاروق مەحموودی و عەزیز ساڵحی دەسبەسەر کران.[5]
$باشووری کوردستان$
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی #هەولێر# کەوتەوە و بووە هۆی سووتانی نزیکەی 2 هەزار دوکان و زیانی ماددی گەورەی لێکەوتەوە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155168/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155168/0005.JPG=KTML_Photo_End=
- #وەزارەتی ڕۆشنبیری# و لاوانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا هەر کەناڵێک ڕیکلام بۆ دەرمانێک بکات کە لە کوالێتی دەرنەچووبێت، ئەوا بەبێ ئاگادارکردنەوە، کەناڵەکە دادەخرێت.[2]
- بەچاودێری #وەزارەتی کشتوکاڵ# و تۆڕی ڕێکخراوەکانی #هەڵەبجە# ئەمڕۆ چوارەمین فێستیڤاڵی هەنار لە شاری یاری هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.[1]
- دوو بۆمب لە دوو شوێنی جیاوازی نێوان گوندەکانی شەشە و سەید وەلەدی کاکەیینشین لە #کەرکووک# تەقینەوە و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتی کاکەیی برینداربوون کە لەوکاتەدا بەوێدا تێپەریبوون.[2]
- #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# کۆنفرانسێکی گشتیی لەژێر ناوی بەخۆداچوونەوە و پلان بۆ ئاییندەی نوێ لە #دهۆک# ئەنجامدەدات.[3]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ماجدی مۆڵ، لە شاری #سلێمانی#، یەکەمین پێشانگای هونەری شێوەکاری بەڕێوبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کرایەوە. لە پێشانگاکەدا، بەرهەمی کاری دەستی 30 سزادراوی نێو چاکسازی گەوران نمایشکرابوو، کە لەماوەی هەشت مانگدا، نزیکەی 150 بەرهەمییان دروستکردبوو، بەرهەمەکانیش خۆی لە دەسبەند و جانتای ژنان و کاری ڕووپۆشکردن بە زەنیانە و چنین و شمەکی لە تەختە دروستکراو و تابلۆی هونەری-دا دەبینییەوە.[4]
- بەئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرچاو، فێستیڤاڵی گۆرانی و میوزیکی سورنا، لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد، لە یەکەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا شەش گروپی گۆرانی و میوزیک بەرهەمی خۆیان پێشکەش دەکەن.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- بە ئامادەبوونی #عادل عەبدولمەهدی#، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق و #حەیدەر عەبادی#، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق ڕێوڕەسمی ئاڵۆگۆڕکردنی دەسەڵات و ڕادەستکردن پۆستە وەزارییەکان بەڕێوەچوو.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث