$باکووری کوردستان$
- لە گوندی ڕچکی مزگری دێرسم کە 64 کەسی تێدا دەژین، دوو حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران و گوندەکە بە تەواوی کەرەنتینەکرا. هەردوو کەسەکە لە ئەستەنبوڵەوە گەڕاونەتەوە.[1]
- بە هۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، بە تایبەت لە گرکی لەگ لافاوێکی بەهێز دروست بوو و بووە هۆی ڕووخانی پردی گوندی کێشکێی نێوان گرکێ لەگ و ناوچەی ئالیا.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ڕێکخراوی دادوەریی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران، باسی لە دەسبەسەرکردنی 4 کەس لە مەئموورانی زیندانی شاری #سەقز#، بەهۆی هەڵاتنی 74 زیندانی لە زیندانی ئەو شارە کرد. بەرپرسی ڕێکخراوی دادوەریی کوردستان، ڕایگەیاند: لەسەر بڕیاری سەرۆکی دەزگای دادوەری سەبارەت بە لێپرسینەوە لە تاوانبارانی زیندانی سەقز، دۆسیەیەک لە دادسەرای نیزامیی حەوزەی سەقز پێک هێنراوە و لەو پەیوەندییەدا، سەرەڕای بانگهێشتکردنی مەئموورانی زیندان، چوار مەئمووری زیندانی سەقز دەسبەسەر کراون.[7]
$باشووری کوردستان$
- وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کە 3 حاڵەتی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە #هەولێر# تۆمارکراوە.[2]
- ڕێکخراوی ڕێباز فاوندەیشن 1000 سەبەتە خۆراکی لە سنووری #سۆران# بەسەر خەڵکی کەمدەرامەت و هەژاری ناوچەکە دابەش کرد.[4]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین، ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە وڵاتانی ئەوروپا گەڕاونەتەوە ناوچەکە، سەردانی سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیە گوازراوەکانی #ڕانیە# بکەن.[5]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، 2 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە شاری هەولێر بە تەواوەتی چاکبوونەوە.[5]
- هێزەکانی ئەمەریکا لە سەربازگەی (کەی 1)ی #کەرکووک# دەکشێنەوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەولەوتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە تۆپ هەر یەک لە گوندەکانی شوارخا و ئیرشادیەی سەر بە ناوچەی شەرای #عەفرین# تۆپباران دەکەن.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- #بێریڤان ئارال#، خانمە گۆرانیبێژی باکووری کوردستان، ماوەی دوو هەفتەیە لە فەرەنسا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە ماڵەوە کەرەنتین کراوە.[3]
- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، دوو هەزار و 901 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون، 123 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.[6]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث