$باشووری کوردستان$
- سەنتەری ڕاگەياندنی ئەمنی، ئەمڕۆ ڕايگەياند: مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرايەتی هەواڵگری و دژەتيرۆری سەر بە هەواڵگری و لێکۆڵينەوەی فيدراڵی لە #کەرکووک# مەفرەزەيەکی چوار کەسيی #داعش#يان دەسگيرکردوە کە يەکێکيان ژنە.[1][2]
- بڕیاربوو کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕی ئەمڕۆ، بەرەی نیشتمانیی دژی داگیرکاریی لە باخچەی نالیی شاری #سلێمانی#، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی بۆ پشتیوانیی ڕاپەڕینەکەی ڕۆژی 26ی ئەم مانگەی خەڵکی شارەدێی #شیلادزێ# و دەوروبەری دژ بە بارەگاکانی سوپای تورک ئەنجام بدەن، بەڵام هێزێکی ئاسایش لە باخچەکە کۆکراونەتەوە و ڕێگرییان لە ئەنجامدانی کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکە کرد.[3]
- هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دەستی تیرۆر.[1]
- بەئامادەبوونی بنەماڵەی شەهیدان و کۆمێتەی خانەوادەی شەهیدانی #پەکەکە# لە باشووری کوردستان و هەروەها #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان# و نوێنەرایەتیی کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی، پرسەی گەریلای شەهید عەبدولباس ئەحمەد لە شارۆچکەی چوارقوڕنە بەڕێوەچوو.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165080/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سۆران مەراسیمێک بۆ چوارەمین ساڵیادی ئازادکردنی کۆبانێ بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سۆران مەراسیمێک بۆ چوارەمین ساڵیادی ئازادکردنی کۆبانێ بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_End=
- لە شاری سۆران مەراسیمێکی تایبەت بە بۆنەی ساڵیادی ئازادکردنی #کۆبانێ#ی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدرا و هەر لە مەراسیمەکەدا یادی یەکەم شەهیدی پێشمەرگە زێڕەڤان ئەکرەم لە کۆبانێی ڕۆژئاوایی کوردستان کرایەوە.[4]
- ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایکبون و منداڵانی شارۆچکەی #سۆران# ڕایگەیاندوە: شەوی ڕابردوو ژنێکی دووگیان سەردانی نەخۆشخانەی کردووە بەمەبەستی دەرهێنانی کۆرپەکەی لە سکی، کاتێک منداڵەکە لەدایک دەبێت دەردەکەوێت کە شێوەی منداڵەکە وەک ماسی وایە و تەنها یەک قاچیشی هەیە. ئاماژە بەوەشکراوە: منداڵەکە بە شێوەیەکی سروشتی لەدایکبووە و دوای یەک کاتژمێر مانەوە هەر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.[1]
- بەڕێوەبەری ڕێگا وبانی #کۆیە# ڕایگەیاند، هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بە ڕێگای #سماقوڵی#دا ئاسایی بووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوی بەنداوی جەلی ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لەو ڕێگایەدا دروست ببوو.[2]
- فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورک بۆردومانی دەوروبەری ئاوی زێ-ی ناوچەی زێ و گردی هەقاریی سەر بە ناوچەی مەتینان-یان کرد لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.[4]
- کۆمەڵێک لە ژنانی وارگەی شەهید ڕۆستەم جوودی لە مەخموور، دژی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەمڕۆ لە بەردەم نوێنەرایەتیی #نەتەوە یەکگرتووەکان# لە شاری هەولێر دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.[4]
- بەرێوەبەری گومرگی کەرکووک – #هەولێر# و ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی گومرکەکە لە لایەن دەستەی دەستپاکی عێراقەوە بە تۆمەتی کەمکردنەوەی باج بۆ ئامێری کشتوکاڵی دەستگیرکران.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- باڵیۆزی عێراق لە هۆڵەندا بەهۆی دانانی #ئاڵای کوردستان# لەنێو هۆڵی کۆنفرانس، بەشداری لە کۆنفرانسی هاوبەشی خۆراک و کشتوکاڵی نێوان عێراق و هۆڵەندای نەکرد.[2]
- جۆن کەنەدی، سیناتۆری ئەمریکا ڕەشنووسی یاسایەکی پێشکەشی کۆنگرێسی وڵاتەکەی کردووە، جەخت لە سەر بەکارهێنانی هێز لەپێناو پاراستنی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکاتەوە، ئەوەش بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.[2]
-لە لێدوانێکی پۆلیسی ئەڵمانیا، کە بۆ ئاژانسە ئەڵمانییەکانی داوە هاتووە، دوای یەک مانگ چاودێری پۆلیس، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری شلسویگ-هۆڵشتاین، سێ کەس پێش پێکانی ئامانجەکەیان، دەستگیر کراون. هەروەها ئەوەش هاتووە کە دوانیان تەمەنیان 23 ساڵە بەناوەکانی شاهین و هێرش (کوردی باشوورن)، سێیەمیشیان تەمەنی 36 ساڵە، هاوکات ئەوەش ڕاگەیاندراوە، کە سەربە گرووپە ئیسلامییەکانن.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث