$باکووری کوردستان$
- لەگەڵ هاتنی یەکەم ڕۆژی وەرزی پایز، ئەمڕۆ، یەکەم بەفری ساڵ لە پارێزگای ئەردەخانی باکووری کوردستان باری و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین. بەفرەکە لە لووتکەی چیای ساهارای سەر بە پارێزگای ئەردەخان و خانووەکانی گوندی یاڤوزکۆی نزیکی لووتکەکەی سپیپۆش کرد.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- گرووپێک لە #کۆڵبەر#انی کورد لە بەرزاییەکانی کێلەشینی #شنۆ#دا، کەوتنە بەر دەسڕێژیی گوللەی هێزەکانی سپای پاسداران. لەم تەقەکردنەی هێزەکانی سپای پاسداراندا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ڕێبوار عومەرزادە، تەمەن 20 ساڵ، کوڕی عێزەت، خەڵکی گوندی پووشاوێ، گیانی خۆی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی تر بە ناوی ڕەسووڵ گوران، خەڵکی گوندی کانی ڕەش، بەتوندی بریندار بوو.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/362613/0023.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ڕێبوار عومەرزادە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ڕێبوار عومەرزادە=KTML_ImageCaption_End=
$باشووری کوردستان$
- لە خوێندنگەی ڕێباز لە #دهۆک# #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/362613/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زەنگی خوێندنی لێدا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زەنگی خوێندنی لێدا=KTML_ImageCaption_End=
- لە سەنتەری ڕۆشنبیریی شاری #کەرکووک# کۆمەڵێک لە کچان و کوڕانی شارەکە بۆ ماوەی 3 مانگە بەشدارییان کردبوو لە پێشبڕکێی کتێب خوێندنەوەدا و خەڵات کران، ئەم پێشبڕکێیە لەلایەن ڕێکخراوی کتێب دۆستانەوە ڕیکخرابوو بە هاوکاریی زانکۆی کتاب لە شاری کەرکووک.[1]
- چەکدارانی داعش بەرەبەیانی ئەمڕۆ (کاژێر 02:00ی بەرەبەیانیی) چوونەتە سەر گوندی قایەی سەر بە شارۆچکەی #خانەقین# و 57 گامێشی گوندەکەیان بە گوللە کوشتوون، کە نرخی هەر گامێشک پێنج ملیۆن دینارە.[3]
- ئەمڕۆ لە هوتێل چوارچرای شاری #هەولێر# دووەم کۆڕبەندی سەکۆی بەشداری گشتی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو کە ئینستیتیوتی ڕیفۆرم بۆ گەشەپێدان ڕێکیخستبوو تێیدا ژمارەیەک توێژینەوەی تایبەت بە چاکسازی خرایەڕوو.[4]
- ئەمڕۆ کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ئاشتی، بەو بۆنەیەوە لە شانۆی ڕۆمانی لە پارکی هەواری شاری #سلێمانی# چەند چالاکییەک بەڕێوەچوو.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی #منبج# لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە دژی شانە نووستوەکانی #داعش# یەکێک لە گەورەترین شانە نووستوەکانی داعش-یان تێکشکاند. شانەکە لەلایەن سەرەک چەتەیەک بە ناوی ئەبو موستەفاوە بەڕێوەدەچوو و لە 18 کەس پێکهاتبوو، کە 7 کەسیان ژن بوون.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronologie van de gebeurtenissen