$باکووری کوردستان$
- #لەیلا ئاشکان# چالاکوانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (TJA) بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ژنان لە شاری #وان#ەوە دەچوو بۆ #ئامەد#، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕێگادا و لە شاری تاتوان دەستگیریان کرد.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، #پەروین ئەدوایی# چالاکوانی مەدەنیی کورد بەمەبەستی تێپەڕکردنی 2 ساڵ سزای بەندکران بۆ ناوەندی پەروەردە و چاکسازی (بەندیخانەی ژنان)ی #سنە# ڕەوانەکرا.[1]
- نزیکەی 50 #کۆڵبەر#ی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە شەوی ڕابردووەوە لە بەفر و بۆراندا لە سنووری #سەقز# - #پێنجوێن# ونببوون، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ جگە لە دوو کەسیان، هەموویان دۆزرانەوە. دوای گەڕان و بەدواداچوون، یەکێک لە کۆڵبەرە بێسەروشوێنبووەکان بەناوی (#عوسمان فتوحی#) بە مردوویی دۆزرایەوە. ئەو تەمەنی 55 ساڵە و خەڵکی تازاوای سەقزە. بەڵام هێشتا کۆڵبەرەکەی دیکە چارەنووسی نادیارە.[3]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەسکەندەر چراغی کوڕی قادر، خەڵکی #بانە# و ئەندامی ئەنجومەنی پاژین، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و پاش دەسبەسەرکردنی، دەستیان بەسەر مۆبایلی خۆی و ژنەکەیدا گرتووە.[8]
$باشووری کوردستان$
- ئەمشەو لە سنووری ناوچەی داودەی سەر بە شارۆچکەی #خورماتوو# لە نزیک ناڵەشکێنە، دوو برا لەلایەن چەکدارانی #داعش#ەوە ڕفێندران. ڕفێنراوەکان کوردن بە ناوەکانی قانع جەلال عیسا و هێمن جەلال عیسا و لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە ڕفێنراون.[4]
- ساڵڕۆژی تەقینەوەکانی یەکی شوبات لە هەولێر بەڕێوەچوو.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376053/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ساڵڕۆژی تەقینەوەکانی یەکی شوبات لە هەولێر بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ساڵڕۆژی تەقینەوەکانی یەکی شوبات لە هەولێر بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_End=
- #وەزارەتی ناوخۆ#ی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و ڕێگریکردن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین گەشتەکانیان بۆ وڵاتی چین دوابخەن.[2]
- بەهۆی گومانی نەخۆشییەوە، سێ هاووڵاتی چینی کە لە دوبەیەوە هاتبوون ڕێگەیان پێ نەدراوە لە فڕۆکەخانی #هەولێر#ەوە دەربازی نێو هەرێمی کوردستان بن و گەڕێندراونەتەوە.[3]
- دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بەفربارینەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی #سلێمانی# ڕاگیران، کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانیی گەشتەکان کرانەوە.[2]
- شەوی ڕابردوو بەهۆی بەفربارینی زۆر لە زینی #وەرتێ# و گیرانی ڕێگاکە، چەندین هاووڵاتی لە بەفردا گیریان خواردبوو، تیمەکانی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین دوای بەهاناوە چوونیان توانیان بە سەلامەتی دەربازیان بکەن.[5]
- بەهۆی بەفر بارینەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لە گوندەکانی دۆڵی جافایەتی لە شارەدێی #سورداش# دروست بووە، لەئێستادا تیمەکانی شارەوانی سورداش و سەرگەڵوو و تیمی کۆمپانیای شکار لە هەوڵی پاککردنەوەی ڕێگاکانی سنورەکەدان.[6]
- ڕێکخراوی #ژنانی ئازادی کوردستان# - ڕژاک، وەک هەموو ساڵێک، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان یادی 14یەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی لەیلا والی حسێن، ناسراو بە #ڤیان جاف#، بە دروشمی لە سەر ڕێبازی ڤیانەکان، بۆ گۆڕانکاری و ئازادی تێبکۆشە و گۆشەگیری تێکبشکێنە دەکاتەوە.[7]
- بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی پشووی ڕەسمی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ڕاگەیاند.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی ناوچەی شەهبای #عەفرین# تۆپباران دەکەن، فڕۆکە سیخوڕییەکانیش بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.[7]
$دەرەوەی کوردستان$
- بۆ ئیدانەکردنی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک لە 8 شاری سوید چالاکی ئەنجامدران و کەرتی گەشتیاریی تورک بایکۆتکرا.[1]
- #بەرهەم ساڵح#، سەرۆککۆماری عێراق محەمەد تۆفیق عەللاویی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاسپارد.[4]
- بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران- عێراق، لە ناوچەی شووشی ئەهواز، لاوێکی #کرماشان#ی بەسەختی بریندار بوو.[8]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا ڕویدانا