- حکومەتی عیراق داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوەیکگرتووەکان کرد، بەمەبەستی تاوتوێکردنی بوونی سەربازی تورکیا لەسەر خاکی عیراق.
- ناڕەزاییەکان لە شارۆچکەی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی کەمتەرخەمی بەرپرسان و تێکدانی ڕێگەی مەریوان سنە، بەهۆی ئەو تانکەرە نەوتانەی لە هەرێمی کوردستانەوە و بە مەریواندا دەڕۆن بۆ ئێران بەردەوامە و بە پێی پەیجی فەرمی خۆپیشاندەرانیش 13 کەس دەستبەسەر کراون.
- ئاژانسی هەواڵی فورات نیوزی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا لە جۆری ئێف 16 لە ناوچەی چیای قەندیل لە باشوری کوردستان کەوتەخوارەوە.
- تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، یەکەمین کۆنفرانسی خۆی لە شارەزوور دەستپێکرد.
- گروپی هەڵۆکانی ئازادی کوردستان ئەمڕۆ هەینی بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی شاری ئیستەنبوڵی ڕاگەیاند کە ڕۆژی پێنجشەممە لە نزێک بنکەیەکی پۆلیس ڕوویدا. بەهۆی تەقینەوەکەوە لانیکەم 10 کەس برینداربوون کە برینی ژمارەیەکیان سەخت بوو.
- لە کەرکووک هێزەکانی پێشمەرگە بەچەکی قورس گردبونەوەیەکی چەکدارانی داعش دەکاتە ئامانج، فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگەش ڕایدەگەینێت" داعش کوژراو و بریندار هەیە".
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 12,009 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!