- سەرلەبەیانی ئەمرۆ تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناحیەی تازەخورماتوو ڕوویدا.
- بەهۆی زۆری ڕێژەی ئاوارەکان لە سنوری پارێزگای دهۆک، فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆک پارێزگاری دهۆک لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باری نا ئاسایی لەو پارێزگایە ڕاگەیاند.
- بەهۆی هەڵنەبژاردنەوەی مالکی بۆ ویلایەتی سێیەم و دیاریکردنی حەیدەر عەبادی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هاوڵاتیانی عێراق خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕن و بای بای لەنوری مالکی دەکەن.
- ئێوارەی ئەمرۆ هێلیکۆپتەرێک کە هاوکاری گەیاندبووە چیای شەنگال بەهۆی هەڵەی تەکنیکییەوە کەوتە خوارەوە. ئەم ڕووداوە بووە هۆی گیانلەدەستدانی فڕۆکەوان و یەک لە سەرنشینەکانی، هەروەها 20 کەسی تریش برینداربوون کە یەک لە بریندارەکان ڤیان دەخیل پەرلەمانتاری کوردە لە پەرلەمانی عیراق.
- چەکدارەکانی داعش هێرشێکیان دەستیپێکرد بۆ بازگەی نەقشبەندی لە باکوری جەلەولا، بەڵام دووای شەڕێکی زۆر هێرشەکەیان تێکشکا.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 18,634 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!