جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق دەڵێت: کێشەی ئەو ھاووڵاتییانە چارەسەر کرا لە گەڕەکی نەورۆز، کە داوایان لێ کرابوو ماڵەکانیان چۆڵ بکەن و بڕیارە ئەمڕۆش #03-01-2024# ھێزەکە بکشێنەوە و بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت.
دکتۆر #شاخەوان عەبدوڵڵا#، جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# وتی: دوای ئەوەی دوێنێ #02-01-2024# چەند ھاووڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکی نەورۆز لە #کەرکووک# پەیوەندییان پێوە کردین و باسیان لەوە کرد، کە ھیزێک ھاتووەتە سەریان و داوای چۆڵکردنی ماڵەکانیان دەکات، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێراق قسەم کرد و بە سوپاسەوە وەزارەتی بەرگری ڕاسپارد بکشێنەوە و ئەو بابەتە ڕابگیرێت و ھیچ ھاووڵاتییەک لە ماڵی خۆی دەرنەکرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا وتیشی: ئەمڕۆش 03-01-2024 لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان قسەم کرد و بڕیارەکە جێبەجێ دەکات، بۆیە ئەرکی ئێمە خزمەتکردنی هاووڵاتییان و تەواوی خەڵکی شارەکەیە و بەردەوام دەبین.
دانیشتووانی ئەو گەڕەکە، کە 120 ماڵ دەبن، ھێزێکی زۆر بە چەکی قوورسەوە چوونەتە سەریان و داوایان لێ کردوون ماڵەکانیان چۆڵ بکەن، ئەمەش بە بیانووی ئەوەی ئەو خانووانە لە سەردەمی ڕژێمی بەعس بۆ ئەفسەرانی ئەو کاتی ڕژێم درووستکراون، بۆیە داوا دەکەن ئەو ماڵانە چۆڵ بکەن، بەڵام جێگری سەرۆکی پەڕڵەمان ھاتە سەر هێڵ و ئەو کێشەی چارەسەر کرد، بۆیە بڕیارە ئەو ھێزە لەو گەڕەکە بکشێنەوە. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 465 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!