- بایکۆتی مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بۆ نۆیەمین ڕۆژ بەردەوامە و لەچەند شوێنێک گردبونەوەیان ئەنجامداوە.
- لە شارۆچکەی کەلار و سەیدسادق خۆپیشاندان دەستپێکرد و خۆپیشاندانەکە گرژی لێکەوتەوە، سەرچاوەکان ڕایدەگەیەنن کە برینداری لێکەوتۆتەوە. پاشتر لە شاری کەلار دووان لە بریندارەکان شەهید بوون.
- لە سەرای سلێمانی خۆپیشاندن دەستیپێکرد و هاوڵاتیان داوای پێدانی مووچە و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان و ئەنجامدانی چاکسازیی لە حکومەت دەکەن.
- کاتژمێر 10:00ی بەیانی لەناو گردبوونەی جەماوەری لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دوو تەقینەوە لە یەک کات ڕوویاندا، لە ئەنجامی تەقینەوەکاندا زیاتر لە 70 کەس گیانیان لە دەستداو نزیکەی 250 کەسیش بریندار بوون. سەرچاوەکان ڕایانگەیاند کە زۆرینەی قوربانییەکان یان کوردن یاخود هەواداری چارەسەری کێشەی کوردن.
- کەجەکە بڕیاری وەستاندنی چالاکییەکانیدا.
- لەشاری سلێمانی هێرشکرایە سەر ئۆفیسی سەرەکی کەناڵی ڕووداو کراو لە ئەنجامدا بەشی دەرەوەی بیناکە زیانی پێگەیەندرا، بەڵام دواتر هێزە ئەمنیەکان گەیشتنە ئۆفیسی کەناڵی ڕووداو و بارودۆخەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.
- هێزێکی ئاسایش سەرجەم کارمەندان و ڕۆژنامەنوسانی ئۆفیسی هەولێری کەناڵی KNNی لەشاری هەولێر دەستگیرکرد.
- کەناڵی NRT، بڵاویکردەوە، ئاسایشی هەولێر سەرجەم کارماندەکانی ئۆفیسی کەناڵەکامانی لەو شارە دەستگیرکرد.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 15,777 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!