$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- یەکەمین پێشانگای وێنەی تایبەت بە ژنان لە شاری #بانە# لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ژنە وێنەگرێکی کورد کرایەوە. له و پێشانگایەدا 44 وێنەی وێنەگر ئەوین عەباسی خراوەتەڕوو کە باس لە ڕۆڵی ژنی کورد لە کۆمەڵگا و سیاسەت و پەیوەندی لەگەڵ جیهان و هەروەها ڕۆڵی ژنی کورد لە ئاشتی جیهانی دەکات.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373124/0022.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تاهیر حوسێنی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تاهیر حوسێنی=KTML_ImageCaption_End=
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی تاهیر حوسێنی خەڵکی گوندی سەدباری شاری بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانەوە گیانی لەدەست دا.[7]
$باشووری کوردستان$
- لە #سلێمانی# یادی 23یەمین ساڵیادی دامەزراندنی هێزی پێشمەرگەی ژنان کرایەوە.[1]
- لە ناوبازاڕی شارەدێی #خورماڵ#ی سەر بەپارێزگای #هەڵەبجە# تیپی شانۆی خورماڵ شانۆیی ئەوینی خاکی لەسەر شەقام نمایشکرد کە ژمارەیەکی زۆر لە چین و توێژەکانی سنورەکە ئامادەی بینینی بوون.[3]
- یەکەمین کاروانی هاوکاری مرۆیی بۆ پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ڕێکخراوێکی ئەمریکییەوە لەڕێگەی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە گەیێندرایە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی #هەولێر#.[4]
- سوپای تورکیا لە دەڤەری #برادۆست#، تۆپبارانی چیای قەلەڕەش و سپیندارۆک و گوندی گۆڕمەمک دەکات و بەو هۆیەوە زیان بە دوو ئوتۆمبێلی هاوڵاتیانی مەدەنی سنورەکە دەگات.[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری #حاجی ئۆمەران# سوپای پاسدارانی ئێران دەستڕێژی گوللەیان لە ژمارەیەک #کۆڵبەر#ی کورد کرد و بەهۆیەوە دوو کۆڵبەر برینداربوون. بریندارەکان ناویان سیروان ئەحمەد تەمەن 33 ساڵ و سلێمان هەمزە تەمەن 50 ساڵە کە بۆ چارەسەری پزیشک ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی #چۆمان# کراون.[4]
- ئەمڕۆ فڕۆکەکانی سوپای عێراق لە سنووری شارۆچکەی #قەرەتەپە# چەکدارانی #داعش#یان کردە ئامانج، دوای بۆردوومانەکەش هێزێکی سوپای عێراق بۆ زانینی زیانەکانی داعش دەچنە شوێنەکە و دەکەونە کەمینی چەکدارانی داعشەوە، بەهۆیەوە 11 سەرباز کوژران و برینداربوون.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سەربازانی سوپای ڕوسیا و تورکی داگیرکەر لە ڕۆژئاوای شاری دربێسی بە کاروانێکی ئۆتۆمبیلی سەربازی گەشتێکیان ئەنجام دا. دانیشتوانی ناوچەکە جارێکی تر ناڕەزایی توندیان پیشاندا و کاروانە سەربازییەکەیان بەردباران کرد.[2]
- چەند تەقینەوەیەک لە ناوەندی شاری #قامیشلۆ#ی ڕۆژئاوای کوردستان ڕویدا و قوربانی لێکەوتووەتەوە. تەقینەوەکان لەرێگەی دوو ئۆتۆمبێلی مینرێژکراوەوە ئەنجامدراون کە لە ناوەندی شاری قامیشلۆ بوون. بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ژمارەی قوربانیانی ئه و دوو تەقینەوەیە 6 شەهید و زیاتر لە 40 بریندارن.[3]
- پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆش گوندەکانی؛ ڕەشیدیە، قاسمیە، ڕێحانیە و عەزیزیەی سەربە تل تەمر بە چەکی قورس لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیەوە تۆپباران کران.[5]
- ژمارەیەک چەکداری نەناسراو دەستڕێژی گوللەیان کردە سەر هوسیب بیدویان، چاودێری کڵێسای کاسۆلیکی ئەرمەنەکانی شاری قامشلۆ و باوکەکەی، لە ئەنجامدا هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.[6]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronolojiya bûyeran