- هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە گوندێکی سەر بەناحیەی زوومار، هێرشێکی بەرفراوانی تیرۆریستانی داعشیان تێکشکاند.
- دووەمین هەڵمەتی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شەنگال لەدوومین ڕۆژدا بەردەوامە و هێزەکانی یەبەشە و یەپەژەی شەنگال لە قزل کەنتەوە کەوتوونەتە ناوشاری شەنگال و گروپێکی چەتەی داعشیش بەدیل کەوتۆتە دەستی ئەو هێزەکانی یەبەشە و یەپەژەی شەنگال.
- هێزەکانی پێشمەرگە هەڵمەتی ڕاونان و پاککردنەوەی سەنتەری قەزای شنگالیان دەستپێکرد و سایلۆی شنگال و مەڵبەندی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش بە تەواوەتی ئازادکرا.
- دوای ئەوەی ئەمرۆ، ڕێکەتن لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو چەکدارانی حەشدی شەعبی ڕاگەیەندرا، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر چەکداری حەشدی شەعبی لە ناحییەی سلێمان بەگەوە و بە نیازن بەرەو خورماتوو بەڕێبکەون، لە گەرەکێکی قەزاکەش چەکدارەکانی حەشدی شەعبی ماڵی هاوڵاتی کورد دەسوتێنن.
- کۆپتەرە جەنگییەکانی سوپای تورک گۆرستانی شەهیدانی شەهید ڕەسول و شەهید عەزیمە لە چیای هەرەکۆڵیان بۆمباران کرد.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 16,446 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!