دەقی ڕاگەیەندراوی #هەپەگە# لەبارەی چالاکیەکانیان:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور لە ناوچەی حەفتانین،
لە 14ی کانوونی دووەم لە ناوچەی پیربلا، لە دوو باڵەوە سەنگەرەکانی داگیرکەران لە سەر شاخی دوپشک لەلایەن داگیرکەرانەوە کرانە ئامانج و لێیاندرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا گورز لە 3 سەنگەری داگیرکەران درا.
لە 13 و 14 و 15ی کانوونی دووەم فڕۆکە جەنگییەکان شاخی #ئامێدی#، کونیشکا، چەمچۆ و شەهید شاهین-یان لە ناوچەی زاپ بۆردوومان کرد.
ڕۆژی 13ی کانوونی دووەم کاتژمێر 10:30 گۆڕەپانی دەروازەی ورچ لە ناوچەی گارە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردوومان کرا.
ڕۆژی 12ی کانوونی دووەم کاتژمێر 10:30 خولەک فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەی ئاوی لۆلان و ناوچەی گۆشینەی سەر بە خواکورکیان بۆردوومان کرد.
لەو هێرشانەی سوپای تورکی داگیرکەردا هیچ زیانێک بە هێزەکانی گەریلامان نەگەیشتووە.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,748 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!