پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لەڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی رێکەوتی 10ی10ی2021 ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات کە لە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە ئەنجام درا.
بەپێی یاسای کۆمسیۆن و لەپێناو سەلماندنی پاک و بێگەردی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، لەماوەیەکی دیارکراودا ھەموو لایەنێکی سیاسی بەشداربووی ھەڵبژاردنەکان مافی ئەوەیان ھەیە پەڵپ بگرن یان سکاڵا لەبەرامبەر ئەنجامەکان تۆمار بکەن. بۆیە لێرەوە داوا لەھەموو لایەنەکان دەکەین ئەوانەی تێبینیان ھەیە لەسەر ئەنجامەکان کە تەنیا ڕێککاری یاسایی و شێوازی گونجاو بگرنەبەر بۆ سەلماندنی سکاڵاکانیان دوور لەزمانی ھەڕەشە و پشێوی نانەوە کە مەترسیە و، ھەڕەشە لەئارامی وڵات دەکات، ھەروەھا داوایان لێ دەکەین دان بەخۆیان دابگرن و بەرژەوەندی گەل بخەنە سەرووی ھەموو ئیعتیبارێکەوە و، ئەگەر ھەندێک تێبینی تەکنیکیش لەسەر پڕۆسەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان ھەبووبێت بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ھەڵبژاردنەکە پڕۆسەیەکی ئازاد و پاک بوو .
لێرەوە بەپێویستی دەزانین سوپاسی تەواوی ھەوڵ و ماندووبوونی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق و، نێردەی «پاڵپشتی تەکنیکی» نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بکەین، ھاوکات سوپاس و پێزانینمان بۆ ھەوڵەکانی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرامبەر دابینکردنی ئارامی و بارودۆخێکی ئەمنی گونجاو و سەرکەوتوو بۆ بەڕێوچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان. [1]
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#17-10-2021#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 267 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!