$باکووری کوردستان$
- لە زیندانی پیتی (دی) #ئامەد# 70 زیندانی سیاسی بۆ زیندانی ئاسایشی چڕی ژمارە 1 و ژمارە دووی هەمان شار دوورخرانەوە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- عادڵ موکەڕەم بەندکراوی سیاسی کە لە بەندیخانەی ناوەندیی #ورمێ# ڕاگیراوە و ڕۆژی یەکشەممە ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، لە ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیە لە ڕێگای خواردنی وردە شووشە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.[6]
$باشووری کوردستان$
- تەقینەوەیەک لە شارەدێی قەراجی سەر بە شارۆچکەی #مەخموور# ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ کوڕ و باوکێک شەهیدبوون.[3]
- گۆڕێکی بەکۆمەڵی سەردەمی #داعش# له باشوری خۆرئاوای #کەرکووک# دۆزرایەوە کە ڕوفاتی 45 کەسی تێدایە.[1]
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی #کۆرۆنا#ی ڕاگەیاند و دەڵێت، لە 24 کاژێری ڕابردوودا هەزار و 10 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکرا و 24 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستدا.[2]
- تەندروستیی #دهۆک# هۆکاری زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگاکە ئاشکرا دەکات، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی دهۆک، دەڵێت: 29 تووشبووی کۆرۆنا لە دهۆک باری تەندروستییان ناجێگیرە.[2]
- بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ د.#فرسەت سۆفی#، پارێزگاری هەولێر، دەرکەوت کە دەرەنجامەکەی پۆزەتیڤە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.[4]
- لە شاری کەرکووک و بە بڕیاری پارێزگاری سەپێندراوی شارەکە دەیان دوکانی هاووڵاتییانی کورد لە گەڕەکی ئیمام قاسم ڕووخێندران و یەکێک لە خاوەن دوکانە ڕووخێندراوەکان ئاماژە بەوە دەکات کە بەو کردەویە بژیوی دەیان خێزانیان بڕیوە.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/387343/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە کەرکووک دەیان دوکانی هاووڵاتیانی کورد ڕووخێندران=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە کەرکووک دەیان دوکانی هاووڵاتیانی کورد ڕووخێندران=KTML_ImageCaption_End=
- وەزیرە عەبدولڕەحمان فەرەج، ژنە تێکۆشەری شاخ و زیندان، خێزانی شەهید حەمە غەفوور ئاغجەلەری و دایکی سەرکەوت محەمەد غەفور ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی پاش ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.[3]
- لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرکانەوە لە شاری #هەولێر# توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن. لە ڕاگەیێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەڵێت، بڕی 116 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵیان پێبووە. تۆمەتبارەکان بڕی 550 هەزار دیناری عێراقی و بڕی 900 دۆلاری ساختەی ئەمریکییان پێبووە. دەستیش بەسەر سێ دەمانچە و شەش مۆبایلی تۆمەبارەکاندا گیراوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە ناوەندی شاری #منبج# تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا و 5 کەس برینداربوون.[1]
- درۆنەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی مەزرێ و #دێرک#ا بەراڤێێ شاروچکەی دێرکی ڕۆژئاوای کوردستانیان بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا 2 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئاژانسی فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە، تیمی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا میت بەرپرسێکی باڵای #پەکەکە#ی لە باشووری کوردستان بەناوی ئەحمەد باڵ کردە ئامانج.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronolojiya bûyeran