$باشووری کوردستان$
- تۆپخانەکانی تورکیا چیای خامتیر لە سنووری شارۆچکەی دەرکاری سەر بە شارۆچکەی #زاخۆ# تۆپباران دەکەن. تۆپبارانەکە ترسی بۆ هاونیشتمانیانی ناوچەکە دروستکردووە.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/286891/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=خوێندکارانی 12ی ئامادەیی لە هەڵەبجە و سلێمانی ناڕەزاییان دەربڕی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=خوێندکارانی 12ی ئامادەیی لە هەڵەبجە و سلێمانی ناڕەزاییان دەربڕی=KTML_ImageCaption_End=
- بەشێک لە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهۆی هەڵەی زۆر لە تاقیکردنەوە ئەزموونییەکان جارێکی دیکە لە#هەولێر# هاتنەوە سەرشەقام داوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم دەکەن.[3]
- بەشێک لەخوێندکارانی 12ی ئامادەیی لە #هەڵەبجە# و #سلێمانی# و چەند شارۆچکەیەک بۆ ناڕەزایی دەربڕین لەسەر چەند گرفتێک لەسەر تاقیکردنەوەکان و شێوازی پرسیارەکان، دەستیان بەخۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین کردووە.[4]
- کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دیداری خۆرهەڵات و خۆرئاوا لەشاری #دهۆک# بە ئامادەبوونی پسپۆڕانی تەندروستی 12 وڵاتی جیهان دەستیپێکرد. لە کۆنفرانسەکەدا کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت پسپۆڕانی تەندروستی 12 وڵاتی جیهان لەبارەی چارەسەرکردنی نەخۆشییە دەروونییەکان گفتوگۆ دەکەن.[3]
- ئاگریکی بەرفراوان لەگوندی (باخان)ی سنوری #قەرەداغ# کەوتەوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە بەهاوکاری هاووڵاتیانی سنورەکە و ئاگرکوژێنەوە توانرا لەماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت زیانی ئاگرەکە (40) دۆنم لەپوش و پاوان سوتاو بەهۆکارە (3) هاووڵاتی دەستگیرکرا.[3]
- ئاگرێک لەگوندی (بیران) ی سەر بە شارۆچکەی #پیرەمەگروون# کەوتەوە دەست بەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پیرەمەگرون گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە توانرا لەماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت ڕێگە لەزیاتر تەشەنەکردنی ئاگرەکە بگیرێت، زیانی ئاگرەکە (50) دۆنم لە پوش و پاوان سووتاوە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نادیارە.[3]
- #وەزارەتی شارەوانی# و گەشتوگوزار زیاتر لە چوار ملیار دیناری بۆ ئاودانی باخچە و سەوزاییەکانی ناوەڕاستی شەقامەکانی سلێمانی دابیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانرد.[2]
- لە کاتژمێر 14:00 سوپای داگیرکەری تورک لە ڕێگەی تۆپخانە و هاوەن دەورووبەری گوندی بێدەحێ و دەریشک-ی ناوچەی مەتینای کردووەتە ئامانج. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لە ئەنجامی ئەوهێرشەدا زیانێکی زۆر گەییشتووەتە باخ وڕەزی هاووڵاتیان.[1]
- پارێزگاری هەولێر دەستپێکردنی پرۆژەیەکی نۆژەنکردنەوەی ڕێگەی سەرەکی #کۆیە# هەولێری بە درێژایی 52 کیلۆمەتر ڕاگەیاند و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە لە ماوەی 3 ساڵی داهاتوودا پرۆژەی جووتسایدی هەولێر کۆیە تەواو دەبێت.[2]
- لە نەخۆشخانەیەکی #چەمچەماڵ# هێرش دەکرێتە سەر موقیمێک و بریندار دەکرێت، سەرچاوەیەکیش لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، ئه و هێرشکەرەکە خەڵکی چەمچەماڵ نییە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانیی گەورە شاری ئیستەنبول لە کاتژمێر 8ی ئەم بەیانییە بە کاتی ئیستەنبول دەستپێکرد و تاوەکو کاتژمێر 17 (5)ی ئێوارە بەردەوام دەبێت. لە 39 ناوچەی ئیستەنبول، 10 ملیۆن و 560 هەزار و 963 هەزار دەنگدەر دەچنە سەر 31 هەزار و 342 سندوقی دەنگدادان، دەنگەکانیان دەدەن.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/286891/0013.JPG=KTML_Photo_Alt=لە گاڵتەوگەپەکانی ئەمڕۆ: 23-06-2019=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/286891/0013.JPG=KTML_Photo_End=
- گەنجێکی کورد بە ناوی وڵات عومەر بيواسیە کە خەڵکی #سۆران#ە، دوای ئەوەی هەوڵدەدات لە فەرنساوە بچێتە بەریتانیا تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ دەبێت و بەهۆیەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.[2]
- وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی هۆلەند، لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە هاووڵاتییانی خۆی کردووە لە هاتوچۆکردنی سنوورەکانی سیستان و بلوچستان و کوردستان خۆیان ببوێرن. وەزارەتی دەرەوەی هۆلەند، هۆکاری قەدەغەکردنی چوونی هاووڵاتییانی بۆ سنوورەکانی ئەو دوو پارێزگایەی بۆ گرژی و ئاڵۆزییە سیاسی و نیزامییەکانی نێوان ئێران و ئامریکا، گەڕاندەوە. لەم پەیوەندییەدا، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی دانمارک بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، داوای لە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە کردووە کە لە کاتی ڕۆیشتن بۆ ئێراندا، لە چوون بۆ کوردستان، خووزستان و بەلووچستان، دوورپەرێزی بکەن.[5]