$باکووری کوردستان$
- لە پارێزگای #ئامەد# ژمارەی ئەو کارمەندانی تەندروستی کە تائێستا تووشی ڤایرۆسی #کۆرۆنا# بوون، گەیشتووەتە 476 تووشبوو.[2]
- تەرمی گەریلای #هەپەگە# ڕەمەزان ئۆگیورلایان، کە لە 9ی حوزەیران لە فارقینی ئامەددا شەهید بوو بوو، لە ناوچەی بسملی ئامە لە گەمارۆی پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورکدا بە خاکسپێردرا.[5]
- ژنێکی گەنج بە ناوی نورباری میهریجان کە تەمەنی 19 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی جومهوریەتی ناوچەی #سەرێکانی#ی شاری #ڕوحا#یە، لە لایەن براکەیەوە کوژرا.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی سامان کەریمی کوڕی محەمەد ساڵح خەڵکی شاری #بانە#، لەلایەن لقی 27ی دیوانی باڵای ئێران لە شاری قوم، ڕەت کرایەوە. بە وتەی سەرچاویەکی ئاگادار، دیوانی باڵای ئێران بەهۆی کەموکۆڕی لە لێکۆڵینەوەی حوکمی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردەی ڕەت کردەوە و دۆسیەی ناوبراوی بۆ پێداچوونەوەی دووبارە، ڕەوانەی دادگای بەرایی کردەوە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385285/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سامان کەریمی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سامان کەریمی=KTML_ImageCaption_End=
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، #ئایناز زارع#، بەندکراوی سیاسی تەمەن 17 ساڵی کورد کە لە بەندی ژنانی بەندیخانەی #ورمێ# ڕاگیراوە، بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە گوازرایەوە.[7]
- بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای پارێزگای #سنە# ڕایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان 50 ملیۆن دۆلار قەرزداری وەزارەتی وزەی ئێرانە، ئەمەش هەناردەی کارەبای بۆ هەرێمی کوردستان هەندێک ئەستەم کردووە.[2]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکەکانی تورکیا گوندی بەهراڤیایان لە کۆمەڵگەی خانەسۆری سەر بە #شنگال# بۆردوومان کرد.[2]
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ئەمڕۆی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکەش لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 18 کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 677 کەسی دیکەش تووشی پەتاکە بوون، کە ئەمە زۆرترین ژمارەی تووشبووانە بە کۆرۆنا لەماوەی یەک ڕۆژدا تۆمار کرابێت لە هەرێمی کوردستان.[4]
- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای #هەڵەبجە#، ڕایگەیاند دوای دوو ڕۆژ لە دیار نەمانی، سەرۆکی پێشووی شارەوانیی هەڵەبجە، ئەمڕۆ بە فڕۆکە بەدوایدا دەگەڕێن و دەشڵێت: پێشتر لەلای هەندێ کەس باسی لەوە کردووە کە قەرزدارە، جا نازانین دیار نەمانەکەی پەیوەندی بەوە هەیە یان نا.[2]
- لەمەراسمێکدا لە دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکروان بە ئامادەبوونی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕوشنبیری و کونسلی گشتی کۆماری کوریای باشوور لە هەرێمی کوردستان و جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی #وەزارەتی پێشمەرگە# یادی قوربانیانی (قۆناغی هەشتەمی) شاڵاوی بەدناوی ئەنفالدا بەرز ڕاگیرا.[6]
- شاندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق و شاندێک لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لەگەڵ وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکە، دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چەندین پێداویستیی پزیشکییان بە بڕی 800 هەزار دۆلار لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە بۆ دابیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانراوە.[2]
- خدر کەریم، سەرۆکی پێشووی شارەوانیی هەڵەبجە لە دۆڵی باوە کۆچەک دۆزراوەتەوە و تەندروستیی باشە، بەڵام کەمێک بێهێزە.[2]
- لە شاری #کەرکووک# مامۆستایانی ناڕازی سەر بە خوێندنی کوردی لە شارەکە گردوونەوەیەکیان ئەنجامدا لە بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە کەرکووک، لە گردبوونەوەکەدا مامۆستایان داوایان لە پەرلەمانتاران کرد بێنە دەرەوە بۆ گوێگرتن لە داواکاری مامۆستایانی خوێندن بە کوردی لە کەرکووک، هەروەها مامۆستایانی ناڕازی داوای چاوپێکەوتنیان کرد لەگەل مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- ڕاکان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک ڕایگەیاند، داعش لەو ناوچانە هەنە کە هێزەکانی کوردیی تێدانە لە دەورووبەری پارێزگاکە و هەردوو پێکهاتەی عەرەب و تورکمان قبووڵ ناکەن پێشمەرگە بگەڕێتەوەی کەرکووک.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەستەی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، 32 کەسی دیکە لە ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی ڕێبەریی خۆسەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- ڕاگەیاندکاری دێرینی کوردستان، #بارزان مەلا خالید# بە نەخۆشیی دڵ لە ئەنکەڕە کۆچی دوایی کرد.[1]
- بەرپرسی بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ڕێکخراوی #نەتەوە یەکگرتووەکان# ئاشکرای دەکات، نزیکەی 10 هەزار چەکداری #داعش# لە سووریا و عێراق چالاکن.[4]
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەتوندی دژایەتی خۆی بەرامبەر بە دیداری ئەم دواییەی سەرۆکی تورکیا، #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# لەگەڵ سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لە ئیستانبۆل ڕاگەیاند.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronolojiya bûyeran