$باکووری کوردستان$
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە #ئامەد# لە 13 گوند و مەزرای ناوچەی لیجە و لە 9 گوند و مەزرای ناوچەی هەزرۆ و لە گوندێکی ناوچەی کاراز هاتوچۆکردنی لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد. قەدەغەکارییەکە لە کاتژمێر 6:00ی ئەم بەیانییەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێکی تر لەلایەن پارێزگاری دەوڵەتی تورکەوە لە ئامەد بەردەوامیی دەبێت. هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لەو ناوچانەدا، سەربازانی سوپای تورک دەستیان بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی کردووە.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێرش بۆسەر #کۆڵبەر#ان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە بەردەوامە و لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان چوار کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندارکراون.[5]
- کۆڵبەرێکی کورد به ناوی عوسمان ڕەمەزانی خەڵکی گوندی داوودئابادی سەر به شاری #سەردەشت#، لە ئاوی ڕووباری نۆکاندا خنکا.[6]
- دوو سەربازی ئەرتەشی ئێران لە خاڵی سیفری سنووری ناوچەی خان لەیلی شاری #قەسری شیرین# بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بە جێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، بریندار بوون و بە هۆی کاریگەری بوونی برینەکەیانەوە، گیانیان لە دەس دا.[6]
- هاووڵاتییەکی کورد به ناوی ئەنوەر سەعیدی، خەڵکی شاری #جوانڕۆ#، به بێ ئیزنی یاسایی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا. به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەم هاووڵاتییە کوردەیان له بەشی کڵاشی جوانڕۆ دەستبەسەر کردووە و لە کاتی لێپرسینەوەدا، ئەشکەنجەیان داوە.[6]
- کۆڵبەرێکی لاو به ناوی ئەمیر تاهیری، تەمەن 20 ساڵە خەڵکی گوندی گرگرە سەر بە شاری چاڵدیران، به هۆی سەرمابردووییەوە گیانی لە دەست دا.[6]
$باشووری کوردستان$
- لەو 60 کەسەی کە ڕۆژی هەینی لە سەکۆی ئازادیی سلێمانیی دەسگیرکران، 23 کەسیان کە تاوەکو ئەمڕۆ ئازادنەکراون، ئەمڕۆ گواستراونەتەوە بۆ دادگای سلێمانی و وتەیان لێ وەردەگیرێت. پاشتر 14 کەسیان ئازادکران و بڕیاریشە سبەی ئەوانی تر ئازادبکرێن.[5]
- لە گوندیکی سنووری #چەمچەماڵ# چەکداریکی #داعش# بەناوی (مناور ماجد وسنی) ناسراوە بە ئەبوعوبەیدە لەلایەن ئاسایشی ڕۆژئاوای #سلێمانی#-ەوە دەستگیرکرا کە چەندین لێپرسراوێتی جیاوازی هەبووە.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165064/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە ماڵی نێچیرڤان بارزانی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە ماڵی نێچیرڤان بارزانی=KTML_ImageCaption_End=
- کۆبوونەوەی باڵای شاندی یەکێتی و پارتی لە ماڵی #نێچیرڤان بارزانی# لە #هەولێر# دەستپێکرد کە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی لەپارتی و #کۆسرەت ڕەسول عەلی# لەیەکێتی سەرپەرشتی دەکرێت. لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەواوکردنی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و بارودۆخی #کەرکووک# و دانانی پارێزگارێک له و شارە دەکرێت، لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، ڕێگە بە میدیاکاران نادرێت کۆبوونەوەکە ڕوماڵ بکەن.[2]
- هونەرمەندی شانۆکار #تەڵعەت سامان# بە ڕووداوی هاتوچۆ لەنێوان #پیرمام# و هەولێر کۆچی دوایی کرد.[1]
- ژان ئیڤ لودریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە هەولێر.[1]
- بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و تورکیا وەفدێکی هێڵی ئاسمانی تورکیا سەردانی فڕۆکەخانەی سلێمانیان کردو بڕیاردراوە ڕۆژی 24ی ئەم مانگە یەکەم گەشت دەستپێبکاتەوە.[3]
- ئەحمەد عەسکەری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە چاوپێکەوتنێکی دواڕۆژدا باس لەوەدەکات: ڕۆژانە نزیکەی 100 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک لەرێگەی بۆری هەرێمەوە هەناردە دەکرێت، دەڵێت: 51 ملیۆن دۆلاری کەرکووک لای هەرێمی کوردستانه و سکاڵاش تۆمارکراوە.[2]
- پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری کێشەی کۆترەکەی هەولێری دەستگیرکرد، کەبەهۆیەوە کوڕ و باوکێک کوژران.[3]
$دەرەوەی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165064/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 14-01-2019=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165064/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند: ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر کورد، ئەوا لە ڕووی ئابوورییەوە تێکی دەشکێنین و باسیش لە ناوچەیەکی پارێزراو دەکات بۆ ڕۆژاوای کوردستان بە قوڵایی 20 میل. ئەم تویتەی تڕەمپ بەشێوەیەکی زۆر بەرفراوان بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووە و خۆشحاڵی کورد و تووڕەییەکی زۆری تورکەکانی لێکەوتەوە.[1]
- دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لە تورکیا کرد کە ئەگەر هێرش بکاتە سەر کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕووبەڕووی قەیرانی ئابوری دەکاتەوە، وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: بەردەوام دەبین لە شەڕکردن دژی #پەکەکە#، #یەپەگە# و پەیەدە.[2]
- هونەرمەند #فەرهاد تونچ# لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ ئەڵمانیا لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبول دەستگیرکرا.[4]
- وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ڕەزامەندی لەسەر پێشنیارێکی جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دەربڕیوە سەبارەت بە ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە.[2]
- کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای لە ئەنقەرە کردووە مامەڵەی خراپ لەگەڵ کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان نەکات.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا