$باکووری کوردستان$
- لە هەرێمی ئۆمەرییان-ی نسێبین کە سوپای داگیرکەری تورکیا چەند ڕۆژێکە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەست پێکردووە، ئاگر بەردراوەتە ناوچەکە وبەسەدان دارسووتاون، ئاگرەکە لەگوندەکان نزیک بووەتەوە.[5]
- پارێزگاری تورکیا لە شاری #ئامەد#، هاتووچۆی لە زۆربەی گوند و ئاواییەکانی سەر بە ناوچەی پاسووری ئامەد لە دژی هاووڵاتییان ڕاگەیاند و هەموو جۆرە جموجوڵ و هاتووچۆیەکی لە هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە قەدەغەکرد.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شەوی ڕابردوو لە گوندی شکل ئابادی سەربە دەڤەری مەرگور، کۆڵبەرێکی تەمەن 34 ساڵ بەناوی ڕەشید محەمەد عەلی تەقەی لێکراوە و کوژراوە.[2]
$باشووری کوردستان$
- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی #سلێمانی# لە مەراسیمێکدا بڕی 500 ملیۆن دینار بۆ چارەسەری تەندروستی کەسوکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی خەرجدەکات.[1]
- وادەی خۆتۆمارکردنی کاندیدی حزبەکان ئەمڕۆ کۆتایی دێت و زۆرترینی حزبەکانی باشوری کوردستان کاندیدەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم تۆمارنەکردووە.[2]
- کۆمسیۆن وادەی وەرگرتنی ناوی کاندیدانی درێژکردەوە.[3]
- بەڕێوەبەری پۆلیسی #هەولێر# ئاشکرای دەکات، چەند کەسێک لەسەر هێرشەکەی باڵەخانەی پارێزگای هەولێر دەستگیرکراون.[4]
- #وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، خوێندنی ئێواران لە زانکۆکانی کوردستان سنووردار دەکرێت و لە 70%ی بەشەکانی ئێواران لە زانکۆ و پەیمانگەکان دادەخرێن.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا