$باکووری کوردستان$
- لە دانیشتنی دادگای #فیگەن یوکسەکداغ# هاوسەرۆکی پێشووی #هەدەپە# دا، دادگا بە پاساوی گومانی بەهێز بۆ تاوان بڕیاریدا ماوەی دیلکردن و مانەوەی یوکسەکداغ لە دۆخی بارمتەیەدا درێژ بکاتەوە.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی گوڵستان جنکانلو، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری #ماکۆ#، لە زیندانی شاری خۆی، بە تۆمەتی زینا لە لایەن لقی 1ی دادگوستەری ئەو شارە، حوکمی لە سێدارەدانی بە سەردا سەپا.[6]
$باشووری کوردستان$
- گەریلاکانی #پەکەکە# سەنگەرێکی پاسەوانانی سوپای تورکیایان لە دەروازەی سەرزێرێ لە شارەدێی کانی ماسی لە سنوری شارۆچکەی #ئامێدی# کردە ئامانج و ڕێگەی هاتۆچۆی نێوان هەرێم و تورکیا له و دەروازەیەوە ڕاگیرا.[2]
- ئەمڕۆ لەبەردەم بینای پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە شاری #هەولێر#، کەمئەندامان گربوونەوەیەکیان ئەنجامدا، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزای لە بەرامبەر خانەنشیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانردنی پەرلەمانتاران بە موچەیەکی زۆر و پێدانی 48 ملیۆن دینار بەهەر پەرلەمانتارێک وەک پێشینەی خانەنشینی. لە گردبوونەوەکەدا، کەمئەندامان وەک نیشاندانی ناڕەزایی لە بەرامبەر پێدانی 48 ملیۆن دینار، بە پەرلەمانتاران و خراپی گوزەرانی کەمئەندامان، پێداویستییە کەمئەندامییەکانی خۆیان سوتاند.[5]
- بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لە هەندێک گەڕەکی شارۆچکەی #خورماتوو# لافاو دروستبووە و کەشناسی #گەرمیان#یش ڕایدەگەیەنێت، بارانبارینەکە تا ئێوارەی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156674/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=لە خورماتوو بەهۆی زۆری باران بارینەوە لافاو دروستدەبێت=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156674/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- عەبدولڕەحمان فارس ناسراو بە (#ئەبو کاروان#)، پەرلەمانتاری حزبی شیوعی لە پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا ئه و 49 ملیۆن دینارە وەرنەگرێت، کە وەکو پاداشتی شەش مانگی خانەنشینی بەسەرجەم پەرلەمانتارانی خولی چوارەم دەدرێت.[2]
- لە کتێبخانەی گشتی #ڕانیە#، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە دیبەیتێکی کراوەی لەسەر دۆخی ئێستای کوردستان لە بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نەبوونی یەکێتییەکی نەتەوەیی سازکرد.[5]
- ژووری بازرگانی و پیشەسازی #سلێمانی# هاووڵاتیانی کوردستان دڵنیا دەکاتەوە کە سزاکانی سەر ئێران کاریگەریی لەسەر بازاڕی هەرێمی کوردستان دروست ناکەن و خاڵە سنووریەکانی نێوان هەرێم و ئێران کراوەن و شتومەک ئاڵوگۆر دەکرێت بەبێ هیچ گرفتێک.[3]
- کچێکی تەمەن 17 ساڵ بەناوی هەیام ئەلیاس، دانیشتووی کەمپی مام ڕەشان لە شارۆچکەی شێخان، بە دەمانچەیەک خۆی کوشت.[7]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای داگیرکەری تورکیا گوندی سووسکێ کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای #گرێ سپی#یەوە گولەباران کردووە. ڕاگەیەنرا کە سوپای تورکیا قوتابخانەیەکی سەرەتایی داوەتە بەرگولە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- قۆناخی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد.[1]