$باشووری کوردستان$
- خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە شار و شارۆچکەکانی باشوور بەردەوامیی هەیە.[4]
- بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی #هەولێر# ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سەرجەم گیراوان لەمامۆستایان و فەرمانبەرانی هەولێر کە لای پۆلیس دەستگیرکرابوون، ئازادکران.[3]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە هاوبەشەکانی سوپای عێراق لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی ئامرلی و ناوچەی غەڕە لە باشووری #خورماتوو# ئۆپەراسیۆنێکیان دژی شانە نووستووەکانی #داعش# دەستپێکرد، بەهۆی خۆتەقاندنەوەی خۆکوژێکەوە، سێ چەکداری #حەشدی شەعبی# کوژران.[2]
- سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند زانیاریان هەیە بەشێک لەهێزە سەربازییەکانی عێراق لە #کەرکووک# و خورماتوو تێوەگلاون لەوەگرتنی سەرانەی نایاسایی و دزینی نەوت و دەستگیرکردنی هەڕەمەکی.[3]
- لێپرسراوی کۆمیتەی شارەدێی #جەبارە#-ی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، هێزێکی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، هەڵیانکووتاوەتە سەر گوندێکی کوردنشینی سەر بە شارەدێکە و وێڕای سوکایەتیکردن گوندنشینانی گوندەکە، 8 هاوڵاتی کوردیشیان ڕفاندووە.[1]
- تەرمی شوانێکی کورد بە کوژراویی لە سنووری شارۆچکەی خورماتوو دۆزرایەوە، لێپرسراوی کۆمیتەی یەکێتیش لە شارەدێی جەبارە ڕایدەگەیەنیت، کە ئەو شوانەی لەلایەن هێزەکانی پۆلیس فیدرالی و حەشدی شەعبییەوە لە گوندێکی شارەدێی جەبارە ڕفێندرابوو.[1]
- لەدژی دەنگۆی داخستنی گومرگی نێوان #شەنگال#-ڕۆژئاوای کوردستان، هاوڵاتیانی شەنگال خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و داواکارییەکانی خۆیان گەیاندە بەرپرسانی ئەو هێزەی سوپای عێراق، کە لە گومرگەکە جێگیربووە.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی یەکشەممە #01-04-2018#، لە سەرجەم قوتابخانەکان دەوامی ئاساییە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە گوندی دێر سەوانی سەربە شارۆچکەی شەرای کانتۆنی #عەفرین# بارەگایەکی چەتەکانی سەربە تورکیا تەقێندرایەوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە 30 چەتە کوژران. چالاکییەکە لەلایەن شەڕڤانانی #یەپەژە# و #یەپەگە#وە ئەنجامدراوە و بارەگاکەش هی چەتەکانی سوڵتان موراد بووە، کە دەستەیەکی سەربە سوپای تورکە.[1]=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:left;=KTML_Quote_Icon=❞=KTML_Quote_Content==KTML_Red=ئەمڕۆ لە سنووری عەفرین دەیان چەتەی ئیسلامیی سەربە سوپای داگیرکەری تورک کوژراون!=KTML_End==KTML_Quote_End=
- دەنگی ئەمریکا (VOA) بڵاوی کردەوە ئەمریکا سەربازانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی خۆی لە شارۆچکەی منبج زیاد کردوە.[3]
- لە ئەنجامی کەمینێکی شەڕڤانانی یەپەگە بۆ کاروانێکی چەتەکانی سەربە سوپای تورک، کە بەره و عەفرین بەڕێوەبوون، حەوت چەتە کوژران.[1]
- ئەمڕۆ 26 بارهەڵگری هاوکاری مرویی کە لەلایەن هاووڵاتیانی هەرێمی جەزیرە و مانگی سووری کوردەوە کۆکرابویەوە، گەیشتە کانتۆنی #شەهبا# کە هاووڵاتیان عەفرین لەوێ بەجێکراوون.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- کۆشکی سپی داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کردووە بەکارهێنانی ئەو 225 ملیۆن دۆلارە بوەستێنێت کە بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی سووریا و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا دانراوە.[2]
- لە کۆنگرەی ❞ئازادکردنی عەفرین❝ کە لە ژێر چاودێری تورکیا لە شاری غازی عەنتاب بەڕێوەچووە، بڕیاردرا عەفرین وەک بەشێک لە پارێزگای خاتایی تورکیا بەرێوەبرێت.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronology of events