$ژیاننامە$
نووری عەلی ئەمین (1922) لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە. لە ڕێکەوتی #29-12-2006# کۆچی دوایی کردووە. لە ساڵی 1942 پەیمانگای مامۆستایانی لە بەغدا تەواوکردووە. تا کۆتاییی ساڵی 1958 لە (#پێنجوین#، گوندی #نزارە#، گوندی #بەریڤان#، #دهۆک#، #تەقتەق#، و #میرزا ڕۆستەم#) مامۆستا بووە، دوای ئەمە گوێزراوەتەوە بۆ شاری سلێمانی، لە قوتابخانەکانی (گۆیژە، غازی و ئەیوبییە) وانەی وتۆتەوە.
لە مانگی تەممووزی ساڵی 1958 کراوە بە بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە وەزارەتی پەروەردە لە بەغدا، زیاتر لە بیست ساڵ لەم دەزگایە خزمەتی زمانی کوردیی کردووە.
مامۆستا نووری عەلی ئەمین بووە بە ئەندامی یاریدەدەری کۆڕی زانیاریی ئێراق و بە ئەندام لە دەستە کوردییەکەی کۆڕی زانیاریی ئێراق. هەروەها بوو بە ئەندام لە لیژنەکانی زمان و ڕێنووس و زاراوە.
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نووسەرانی کورد بوو.
ساڵانە وتار و باسی زمانەوانی و ڕۆشنبیریی بۆ ئیزگەی کوردیی بەغدای نووسیوە و پێشکەشکردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2014/86765/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=نووری عەلی ئەمین=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2014/86765/0001.JPG=KTML_Photo_End=
مامۆستا نووری عەلی ئەمین زانا و ڕێزماننووسێکی بەهرەدار بوو.، بەرهەمێکی زۆری لە بارەی ڕێزمان و ئەدەب و ڕۆشنبیری بڵاوکردووەتەوە. یەکەم کەسە ڕێزمانێکی گشتیی زمانی کوردی بنووسێت زۆربەی لایەنەکانی ڕێزمانی کوردی بگرێتەخۆ..یەکەم پەرتووکی بە ناونیشانی (قەواعیدی زمانی کوردی لە صرف و نحودا) بوو، بەرگی یەکەمی لە ساڵی 1956 دا لە چاپخانەی مەعاریفی بەغدا چاپکراوە. دوای ئەمە زنجیرەیێک پەرتووک و لێکۆڵینەوەی ڕێزمانیی بڵاوکردووەتەوە.
بەرهەمەکانی هەموو بوون بە سەرچاوە بۆ زمانەوانان و قۆتابییانی بەشە کوردییەکان.
وەک ڕیزلێنانێک بۆی و ئەو ڕۆڵە گەورەیەی مامۆستا نووری عەلی ئەمین لە بواری ڕێزمانی زمانی کوردیدا گێڕای، کرا بە پڕۆژەی نامەیێکی ماجستێر لە بەشی کوردیی کولێجی پەروەردەی سەربە زانکۆی بەغدا. بە ناونیشانی (ڕۆڵی نووری عەلی ئەمین لە بواری ڕێزمانی کوردیدا) لە ساڵی 2004 دا، (د. سوزان سەعدوڵڵا عەبدولغەنی) پێشکەشی کرد.
لە سەرەتای هەشتاکانەوە زیاتر لە 15 ساڵ لەگەڵ مامۆستا نووری عەلی ئەمین لە کۆڕی زانیاریی ئێراق و دەستەکوردییەکەی هاوکار بووین و پێکەوە ئەندام بووین لە لیژنەکانی ڕێزمان و ڕێنووس و زاراوەسازی.
لە ساڵی 1992 دا من سەرۆکی بەشی کوردیی کولێجی پەروەردەی زانکۆی بەغدا بووم.. کە بەشی خوێندنی باڵای زمان و ئەدەبی کوردی لە بەشەکەدا دامەزرێنرا، داوام لێکرد هاوکاریمان بکات بە دەرسدانەوە و موناقەشەکردنی قوتابییانی ماجستێر و دکتۆرا. توانیم.ڕەزامەندیی سەرۆکایەتیی زانکۆی بۆ دەسگیرکەم. ئەمە داننانێکی فەرمی بوو بە زانایی و لێهاتووییی مامۆستا نووری عەلی ئەمین. تا ماوم شانازیی پێوە دەکەم...
$ناونیشانی بەرهەمە زمانەوانییەکانی مامۆستا نووری عەلی ئەمین$
1- قەواعدی زمانی کوردی لە (صرف و نحو) دا، بەرگی یەکەم، چ. مەعاریف، بەغدا، 1956.112 ل.
2- قەواعدی زمانی کوردی لە صرف و نحودا، بەرگی دووەم، چ. مەعاریف، بەغدا، 1958.
3- گرتنی کەلێنێکی تر لە ڕێزمانی کوردی (پێشگر-پاشگر) ، بەغدا، 1958.
4- زاراوەی زانیاری لە زمانی کوردیدا، گ. (نەورۆز) ، ژ 3، ساڵی 1، کوردستان-سلێمانی، 1959، ل 60-66.
5- ڕێزمانی کوردی، چ. کامەران، کوردستان-سلێمانی، 1960.
6- زاراوەی زانستی، گ. (بڵێسە) ، ژ 6، ساڵی 1، کوردستان، سلێمانی، 1960، ل 28-31
7- ڕابەرێ بۆ ئیملای کوردی، بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی، چ. (سلمان الاعظمی) ، بەغدا، 1966.104 ل.
8-گیروگرفتی نووسینی کوردی لە تای ترازووی پیتە بزوێن و نەبزوێندا، گ. (کۆڕی زانیاری ئێراق-دەستەی کورد) ، ب 9، بەغدا، 1982، ل 360-419.
9- نیشانەکانی ڕێژەی فرمان، گ. (ڕۆشنبیری نوێ) ، بەشی یەکەم، ژ 106، بەغدا، 1985، ل 50-59. بەشی دووەم، ژ 107، بەغدا، 1985، ل 201-215.
10- ئەرک و شوێنی ڕاناوە کەسی یەکان لە، ئاخاوتنی کوردی، دا، دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی، بەغدا، چ.الزمان، 1986.301 ل.
11- شێوازی (ئەرێ) و (نەرێ) لە ئاخاوتنی کوردیدا، گ.کۆڕی زانیاری کورد، بەرگی پازدەهەم، ل 139-181.
12- ئەرک و شوێنی ڕاناوە کەسییەکان لە (ئاخاوتنی کوردی) دا، دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی، بەغدا، 1986.
13- وشەی ناسادە لە زمانی کوردیدا، گ. (کۆڕی زانیاری کورد) ، بەرگی بیست و نۆهەم و سێیەم، 2002، ل221-290.
14-ڕێزمانی کوردی بۆ پۆلی پێنجەمی سەرەتایی لە چاپی یەکەمەوە تاچاپی هەژدەیەم.
نووسینی: وریا عومەر ئەمین