پرسەنامەی کوردیپێدیا بۆ ئەرشیڤوانان ئاراس حسۆ و ئەڤین تەیفوور
هاوکارانی هێژامان کاک #ئاراس حسۆ# و خاتوو #ئەڤین تەیفوور#؛
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی باوک / خەزووری ئێوەی بەڕێز (شەهید #محەمەد قاسم حسۆ#)مان پێگەییشت.
هاوکارانی کوردیپێدیا لەم ڕۆژە ناخۆشانەدا هاوبەشیی خەمتانن و پشت و پەناتانن. بەداخین کە بەهۆی بارودۆخی ئاڵۆزی وڵاتەکەمانەوە نەمانتوانی سەردانتان بکەین و لە نزیکەوە هاوخەمیی خۆمان دەرببڕین، وەک پێویست بەشداری کارای پرسەی شەهید ببین.
هیوادارین ئەمە دوا ناخۆشیی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان بێت و گیانی شەهیدیش ئاسوودەبێت.
دیسان بەداخەوە.
هاوکارانی #ڕێکخراوی کوردیپێدیا#
#18-01-2025#
[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=618371&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی پرسەنامەی کوردیپێدیا بۆ ئەرشیڤوانان ئاراس حسۆ و ئەڤین تەیفوور=KTML_Link_External_End=