$باکووری کوردستان$
- بزوتنەوەی ژنانی ئازاد بە بەشداری ئەندام و بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی کەسک و ئەندامانی #هەدەپە# بە نیاز بوون لە ناوچەی هەزەخی شرنەخ چالاکیەک ساز بکەن و لاقەکەرانی دەوڵەتی تورک لە شرنەخ و ئێلح و هەزەخ ڕسوا و شەرمەزار بکەن. بڕیار بوو لە کۆڵانی هونەر لە ناوچەی هەزەخ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز بکرێت، بەڵام چالاکیەکە ڕووبەرووی ڕێگریی هێزە ئەمنیەکان و پۆلیسی دەوڵەتی فاشیستی تورک بووەوە. بەر لە سازکردنی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکە هێزەکانی پۆلیس بە ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و بەربەست چواردەوری کۆڵانەکەیان گرت.[2]
- لە دەریاچەی #وان# تەرمی شەش کۆچبەری دیکە دۆزرایەوە. بەوەیش تەرمی 54 لەو کۆچبەرانە دۆزراوەتەوە کە 27ی حوزەیرانی ڕابردوو بەلەمەکەیان لە ئاوی دەریاچەکەدا ژێرئاو کەوتبوو.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، جەمال کەریمی- فەرماندەی هەورامانی بەسیج و ژمارەیەک لەئەندامانی هێزەکەی لەشەڕوپێکدانێکدا لەگەڵ گروپێکی چەکدار لەناوچەی سەرواباد-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون.[1]
- هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بەرزاییەکانی سنووری #قەندیل#یان لە ناوچەی #پیرانشار# بێ ئەوەیکە ئامانجێکی ڕوونیان هەبێ دایە بەر خۆمپارە. بە هۆی ئەو خومپارەبارانکردنەوە، شوانێکی لاو بە ناوی ڕەسووڵ باکەند خەڵکی گوندی بازرگانی پیرانشار بە سەختی بریندار بوو و پاش گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، گیانی لە دەست دا.[5]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ڕەزا قوربانی کوڕی ئەسعەد، تەمەن 32 ساڵ و خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ئەو هاووڵاتییە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی لە گەڕەکی کارگەی قەندی پیرانشار دەسبەسەر کراوە.[6]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکەکانی سوپای تورکیا دوو جار چیای لیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان لە سنووری شارۆچکەی دێرەلووک لە #ئامێدی# بۆردوومان کرد.[3]
- بە پێی نوێترین ئامار لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردودا لە #کەرکووک# 176 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە و 94 توشبووش چاکبونەتەوە و 8 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.[4]
- پارێزگاری #سلێمانی# ڕایگەیاند، بۆ جەژنی قوربان قەدەغەی تەواوی هاتووچۆ ڕاناگەیێندرێت، بەڵام ڕێکاری ورد دەگرنەبەر تاوەکو قەرەباڵخی و تێکەڵاوی زۆر دروستنەبێت.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پەنتاگۆن)ەوە بڵاویکردۆتەوە کە تورکیا هەزاران چەکداری میلیشیای ڕەوانەی لیبیا کردوە.[1]