جەنگ بە کۆنەقین دەکرێ.
قین: تووڕەبوونێکی شاراوەیە، لە ناخی مرۆڤدا بەرانبەر کردەوەیەک کە پێی وایە ناهەقی بەرانبەر کراوە بەڵام لەکاتی خۆیدا تۆڵەی بۆ نەکراوەتەوە، چاوەرێی دەرفەتێک دەکات، بۆ تۆڵە. واتە: ئەگەر کۆنەقین لەئارادا نەبێ، دەمەبۆڵەی بچووک، دوو دۆستی دێرین لەیەکناکات. لەم بارەیەوە کورد بە جۆرێکی تریش ئەم پەندە دەڵێی: شەڕ بە کۆنەقین دەکرێت. [1]