#نێچیرڤان بارزانى# سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە گەڕانەوەى #شۆڕش ئیسماعیل# وەزیرى پێشمەرگە بۆ سەر کارەکەى دەکات، ئەوەش بە گوێرەى ڕاگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان.
نێچیرڤان بارزانى لە ڕاگەیەنراوێک دەڵێت: پێشوازى لە گەڕانەوەى بەڕێز شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى کاروبارى پێشمەرگە بۆ سەر کار و ئەرکەکەى لە وەزارەت دەکەین.
هەروەها دەڵێت: هەنگاوێکى درووست و گرنگە و یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەڕێوەچوونى باشترى پڕۆسەى چاکسازى و یەکخستنەوەى پێشمەرگە، هیواى سەرکەوتنى بۆ دەخوازین و هەموو پشتگیرییەکى لێدەکەین.
باسى لەوەش کردووە، دۆخى هەرێمى کوردستان و ئاڵنگارییەکان لە ئێراق و ناوچەکە بەگشتى وا دەخوازێت لایەنە سیاسییەکان، بەتایبەتى #پارتى دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، تەبایى و یەکڕیزیى نێوانیان پتەوتر بکەن و بگەنە لێکگەیشتنى هاوبەش بۆ نەهێشتنى ناکۆکییەکان و چارەسەرکردنى کێشەکان. لەم پێناوەدا ئێمە لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە هەوڵ و کۆششى بەردەوامدا دەبین. [1]