=KTML_Bold=خوێندنەوەیەک بۆ هێرشی شەمشەمەکوێرەکانی #داعش#!=KTML_End=
#کارۆخ خۆشناو#
ئەگەر خوێندنەوەیەکی ورد بکەین بۆ زیادبوونی هێرشی تیرۆرستانی داعش (لەم کاتەدا) بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگەی کوردستان، لە ئەنجامدا دەگەینە ئەم خاڵانەی خوارەوە:
1-تیرۆرستانی داعش بەم هێرشانە مەبەستیانە بسەلمێنن کە هێشتا ماون و دەتوانن شەڕی پارتیزانی بکەن.
2-ئەم هێرشانە یاریەکی سیاسی و سەربازین بە ئامانجی بەعەرەبکردن، واتە دەرکردنی کورد و چوڵکردن و بەعەرەبکردنکردنی ناوچە کودستانییەکانی دەرەوەی هەرێم.
3-#حەشدی شەعبی# کە لە هەڵبژاردنەکاندا شکستیان خوارد و تاڕادەیەک کەنارگیر و پەراوێز خراون، ئاسانکاری دەکەن بۆ هاتوو و چۆی داعش، تاکوو لە ڕێگای ئەم بەهانەیە جارێکی دیکە خۆیان بەهێز بکەنەوە لە گۆڕەپانی سیاسی ئێراق.
4-زیادبوونی هێرشە تیرۆرستییەکانی داعش لەم تەم کاتەدا ڕەنگە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیوەندیدار بێت بە کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە کۆتایی ئەمساڵدا، چونکە زیادبوونی ئەم هێرشانەی داعش ڕەنگە ناکۆکی زیاتر بخاتە نێوان (پەنتاگۆن و بایدن) لەسەر پرسی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە ئێراق، واتە پەنتاگۆن ڕازی نابێت هەمان سیناریۆی ئەفغانستان لە ئێراق دووبارە بێتەوە، بۆیە ئەم هێرشانەی داعش فشار بۆ سەر بایدن درووست دەکەن تاکوو لەسەر پرسی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکان پەلە نەکات، چونکە ئەم هێرشانە بەڵگەن لەسەر بوونی مەترسی تیرۆرستانی داعش لەسەر ئاساییش و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لەم ناوچەیە.
5-هێرشەکانی داعش لەم کاتەدا (یاریەکی مەترسیدارە) لەنێوان هێزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بە مەبەست و ئەجیندای جۆراوجۆر، بۆیە پێویستە کورد لەم یاریە چاوکراوە و ئاگادار بێت.
6-ئەم هێرشانە کاریگەریی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر پڕۆسەی سیاسی ئێراق و دواخستنی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی ئێراق.
لە کۆتاییدا گرنگە سەرکردە سیاسی و سەربازیەکانی کوردستان بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ (هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش) هەوڵبدەن لە ڕێگای (پلان و میکانیزم و پێداویستی لۆجستی هاوچەرخ) سەنگەرەکانی پێشمەرگە تۆکمە بکەن، بۆ بەرەنگاربوونەوە و ڕووبەڕووی پیلانی تیرورستان و شەمشەمەکوێرەکانی داعش و هاوشێوەکانیان. [1]