لەژێر چاودێری لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتی #یەکێتیی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان# بە مەبەستی زیاتر خزمەت کردنی یاری گۆڕەپان و مەیدان لە شارەکانی کوردستان و خزمەت کردنی زیاتری یارییەکە لە پارێزگا و شارۆچکە و شارەدێکانی کوردستان، لە #هەولێر#ی پایتەختی کوردستان و بە بەشداری 13 یانەی کوڕان و 7 یانەی کچانی یانەکانی کوردستان پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی کوردستان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەکە کوڕ و کچە یاریزانانی شارەکانی کوردستان کێبڕکێیان لەسەر بەدەستهێنانی پلەکانی پێشەوەی پاڵەوانیتییەکە دەکرد، سەر ئەنجامیش کوڕانی #یانەی وەرزشی کەلار# و کچانی #یانەی وەرزشی سیروانی نوێ# شاری #سلێمانی# پلەکانی پێشەوەی پاڵەوانییەتییەکەیان بەدەستهێنا.
=KTML_Bold=لە ئاستی کچان=KTML_End=
1- سیروانی نوێ 142خاڵ
2- کەلار 115خاڵ
3- خانەقین 90خاڵ
=KTML_Bold=لە ئاستی کوڕان=KTML_End=
1- یانەی کەلار 125خاڵ
2- یانەی شێروانە 105خاڵ
3- یانەی هەولێر89خاڵ
لە کۆتایشدا خەڵات بە سەر یاریزانان و تیپە براوەکان دابەشکرا.
[1]