لە شاری #بەغدا# پاڵەوانێتی شەترەنجی ڕافیدەین بەڕێوەچوو، یارییەکانی تەنیا بۆ ئاستی کچە یاریزانانی یانەکانی ئێراقی بوو، سەرجەم یارییەکانی بە بەشداری 14 یاریزانی شارەکانی ئێراقی و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو، لەم پاڵەوانێتییەش کچە یاریزانی کوردی شاری #هەولێر# و #یانەی وەرزشی شەترەنجی مەلیک#، #بەهرە سەمیر ئەنوەر# توانی پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت لە پاڵەوانێتییەکە، وەکوو یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراقیش بەشداری لە پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپیادی جیهانی دەکات کە وا بڕیارە لە ماوەی داهاتوو لە وڵاتی هەنگاریا یارییەکانی بەڕێوە بچێت، بەهرەی تەمەن 15 ساڵ وەکوو کوردێک و پاڵەوانێک بەشداری پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپیادی جیهانی دەکات و ئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە و بەدەست هێنانی مەدالیای زێڕە بۆ ئەوەی ناوی خۆی و کوردستانیش بەرز بکاتەوە، جێگای ئاماژە پێکردنە یانەی شەترەنجی مەلیک خاوەنی چەندین یاریزانی بەهرەمەندە لەم یارییە و پاشەڕۆژی باش چاوەڕوانیان دەکات بۆ ئەوەی بتوانن لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن بۆ خۆیان و کوردستان. [1]