$باکووری کوردستان$
- #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ڕێبەری #پەکەکە# بە تەلەفون لەگەڵ بنەماڵەکەیدا قسەی کرد.[7]
- محەمەد ئۆجالان، لەبارەی ناوەڕۆکی گفتوگۆکردنی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕایگەیاند، کە ئۆجالان پێی وتووە، کە باری تەندروستی ئەو باشە، هەروەها دەڵێت، کە زۆربەی قسەکانی ئۆجالان لەبارەی دۆخی باشوری کوردستانەوە بووە و داوای یەکێتی نەتەوەیی کوردی کردووە.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هاوکات لەگەڵ سێهەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لە ئێران کە لەو مانگەدا سزای سێدارە بەڕێوە ناچێت، بەڵام سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی #سنە# جێبەجێ کرا. بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سزای لەسێدارەی هاوڵاتییەکی خەڵکی بوڵوانئاوای-ی دێولان بە ناوی کەیوان ئەڵڵاموڕادی، تەمەن 28 ساڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- ڕۆژنامەنووس #هێمن مامەند# لە دوای 2 جار دەستگیرکردنی لەسەر یەک، شەوی ڕابردوو لە #هەولێر# دادوەر بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکردبوو، بەڵام بۆ ئەوەی ڕێگری لە ئازادکردنی بکرێت، لە سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سکاڵایەکی تری لەسەر تۆمار کرا و زیندانی کرایەوە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380828/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 27-04-2020=KTML_Style=width:50%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380828/0001.JPG=KTML_Photo_End=
- کەسێک لە کەمپی #دارەشەکران# لە هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، تووشبووەکە ئاوارەیەکی ڕۆژئاوای کوردستانە و بەهۆیەوە لەمڕۆوە کەمپەکە کەرەنتین کراوە و هاتن و چوونیش بۆ نێو کەمپەکە قەدەغەیە.[2]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، کە ئافرەتێکی تەمەن 26 ساڵ و کچێکی تەمەن 14 ساڵ و منداڵێکی تەمەن 8 ساڵانە دانیشتووی شارباژێڕن لە پارێزگای سلێمانی و بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.[7]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 5 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، ئافرەتێک تەمەن 36 ساڵ و سێ منداڵ تەمەنیان 11، 15، 16 ساڵە و خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی تەلار سیتن و پیاوێکی تەمەن 33 ساڵ، دانیشتووی شوقەکانی زانیاریە و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێ یە.[7]
- پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی کچێک لە ماڵێکدا فیشەکی بەرکەوتووە و تا گەیاندنی کچەکە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. ناوبراو ڕوونیکردەوە، ئێستا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە ڕووداوەکەیە تا بزانرێت چۆن ڕوویداوە، کەس لەسەر ڕوداوەکە دەستگیر نەکراوە.[6]
- جەنین هانس پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی #نەتەوە یەکگرتووەکان# لە عێراق و نوێنەری لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە نزیکەوە سەیری کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانم کردووە و کارێکی زۆر باشیان لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کردووە.[5]
- بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیانەوە، کارمەند، پزیشک و کارمەندانی، تەندروستی لە زۆرینەی نەخۆشخانە و مەڵبەندەکانی تەندروستی شاری #سلێمانی#، دەڤەرەکانی #گەرمیان# و ڕاپەڕین و شارۆچکەکانی #پێنجوێن# و سەیدسادق بایکۆیتی دەوامیان ڕاگەیاند. لە زۆرینەی ئەو شوێنانەی بایکۆت ڕاگەیەندراوە، تەنها نەخۆشە کتوپڕەکان لە بەشەکانی فریاکەوتندا دەبینێرن. دەستپێکردنەوەی بایکۆت لە کاتێکدایە، تا ئێستا زیاتر لە 50 ڕۆژە مووچە دابەش نەکراوە.[4]
- پۆلیسی #کۆیە# ڕایگەیاند، دوای ئەوەی تۆمەتبارێک پۆلیسێکی نەهێشتنی تاوان دەکوژێت و هەڵدێت، ئەمڕۆ توانرا ئه و تۆمەتبارە دەستگیربکرێت.[3]
- #دەزگای ڕوانگە# بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC) هاوکاری بەسەر ئاوارەکانی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکات. بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەزگای ڕوانگەش دەڵێت هاوکارییەکان بە سێ قۆناخ دابەش دەکرێن.[2]
- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کەمپینی هەموو ڕۆژێک خواردنی 100 ماڵی هەژار ڕاگەیەنرا و #توانا ئەمین#ی سەرپەرشتیاری کەمپینەکەش ڕایگەیاند: کەمپینەکە کراوەیە و هەر کۆمپانیا و سەرمایەدارێکیش بیەوێت دەتوانێت بەشداری بکات، لە ئێستاشدا خواردنی 15 بۆ 16 ڕۆژیان ئامادە کردووە.[3]
- شێرزاد حەمید، بەرێوەبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی پارێزگای #دهۆک#، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕیگەیاند: هاوڵاتیەک بەناوی کاوە عەبدوڵڵا، بڕی 122 ملیۆن دیناری بۆ کەسانی کەمدەرامەت دابیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانردووە، ئێمەش لە ڕێگای لیژنەیەکی تایبەتەوە کەلوپەل و خوراک و پێداویستی تایبەتمان پێکڕیوە و بە سەر خێزانەکانی هەژار و کەم دەرامەتەکاندا دابەشمان کردووە.[4]
- بەشێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان لە شاری #کەرکووک#، دژی زیادبوونی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان گردبوونەوە و داوایانکرد لایەنە پەیوەندیدارەکان هەڵوێستی کردارییان هەبێت بۆ بەرگرتن بە توندوتیژییەکان.[4]
- #یاسین گەڵاڵی# تێکۆشەر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول و باوکی #بەهرۆز گەڵاڵی# کادیری پێشکەوتووی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دواییکردوە و بەهۆی ڕێنماییەکانی بەڕەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا پرسەی بۆ دانانرێت.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- شاری نۆتینگهامی بەریتانیا کە ئێستا سەرۆکی شارە ئەدەبیە داهێنەرەکانی یونسکۆیە فیچەرێک لەسەر ئۆفیسی سلێمانی شاری دا هێنەری ئەدەبی یونسکۆ بڵاودەکاتەوە وەک یەکەم شار لەزنجیرەی نمونەی ئەو شارانەدا کە داهێنەرانە ڕوبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بونەتەوە.[3]
- شەوی ڕابردوو، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل چەندین شوێنی سوریای موشەکباران کرد. سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوریا وەڵامی هەندێک لە هێرشەکانی دایەوە.[1]
- لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو، 991 کەس تووشی کۆرۆنابوون و 96 کەسیش بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، بەوپێیەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێران تووشبوونیان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە گەیشتە 91 هەزار و 472 کەس و ژمارەی ئەو کەسانەش بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە پێنج هەزار و 806 کەس، هەروەها تا ئێستا 70 هەزار و 933 تووشبووش چاکبوونەتەوە.[4]