دەقی ڕاگەیەندراوەکەی #هەپەگە#:
هێزەکانمان لە چوارچیوەی هەنگاوی 'کاتی ئازادیە'دا چالاکیان ئەنجامدا، زانیاری لە بارەی چالاکیەکانەوە بەم شێوەیەیە؛
لە 4ی تشرینی دووهەم هێزەکانمان لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە دەربەندی گوندی گرانەی سەر بە دەڤەری گۆڤەند لە هەرێمی ئاڤاشین لە کاتژمێر 06:25 خولەک دوو چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیی یەکەمدا دوو سەنگەر و بارەگا بە ئامانج گیران و لەناو بران و ئەو داگیرکەرانەی لە ناو سەنگەر و بارەگاکاندا بوون، سزا دران.
لە چالاکی دووهەمیشدا سەنگەرەکانی دەوروبەر بە ئامانج گیران و لە چەند سەنگەرێکی دوژمن درا.
لە ئەنجامی چالاکیەکەدا 6 داگیرکەر سزا دران، ژمارەیەکیشیان بریندار بوون. دوو سەنگەر بە تەواوەتی لەناو بران و سەنگەرەکانی تریش پێکێنران.
هەمان ڕۆژ لە کاتژمێر 09:30 خولەک سوپای داگیرکەری تورک بە هەلیکۆپتەر سەربازە سزادراو و بریندارەکانیان لە ناوچەکە دوور خستەوە و دواتر ناوچەی چالاکیەکە و گوندی هەرموشی بوردومان کرد.
هێزەکانمان لە بەروای 6ی تشرینی دووهەم کاتژمێر 09:30 خولەک یەکەیەکی داگیرکەرانیان لە ڕێگای نێوان دەربەندی گرانە و تەپەی خوا-ی سەر بە دەڤەری گۆڤەندی هەرێمی ئاڤاشین، خستە ژێر چاودێریەوە. دوای ماوەیەکی کورت، چالاکیەکیان لە دژی ئەوان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا بە پشتڕاستکراوی 7 داگیرکەر سزادران.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!