- بەبۆنەی سەری ساڵی ئاشووری و بابلی، ژمارەیەک لە نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و پێکهاتەکانی مەسیحی لە دەشتی نەینەوا و هەرێمی کوردستان خۆپشاندانێکی ناڕەزاییان بۆ بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان لە شاری هەولێر ئەنجامدا و داواکاربوون هەرچی زووە ناوچەکانی دەشتی نەینەوا لەدەست تیرۆریستانی داعش دەربهێنن و تاکو خەڵکەکەی کە لە پێکهاتەکانی مەسیحی و کوردی ئێزیدی و شەبەک و کاکەیی پێکهاتوون بگەرێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
- پەرلەمانی کوردستان پرۆژە یاسای سندوقی کوردستان بۆ داهاتە نەوتی و گازییەکانی پەسەند کرد، کە لە 17 مادە پێکهاتبوو.
- وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فرانسۆ هۆلاندی سەرۆکی فەرەنسادا کۆبووەنەوەو وەزیری پێشمەرگەش ڕایگەیاند " بەرپرسانی ئەو وڵاتە بەڵێنیانداوە بە پێدانی چەک و تەقەمەنی هاوکاری پێشمەرگە بکەن."
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 11,704 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!