دوێنێ وەزیری دەرەوە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر ئەلعەبادی کرد بۆ دووپاتکردنەوەی پشگتیریی وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە گەلی عێراق و شەڕی هاوبەشی هەردوولا لە دژی داعش. وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق بەتەواوەتی پابەندن بە شەراکەتی گشتگیری نێوانیان کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە یەکتر خۆی دەبینێتەوە و هەروەها بناغەکەی بریتیە لە ڕێکەوتنی ستراتیجیی چوار چێوەی کاری نێوان عێراق و وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە لەم چوارچێوەیەدا دەستەبەری هاوکاریی سیاسیی و ئابووریی و کلتوریی و ئاساییش کراوە.
پاشان وەزیری دەروە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق #مەسعود بارزانی# کرد بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسیی و ئەمنیەکانی عێراق. لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا وەزیری دەروە ستایشی ئازایەتی پێشمەرگەی کرد و سوپاسی کردن بۆ ڕۆڵی سەرەکیان لە شکستپێهێنانی داعش لە موسڵ.
وەزیری دەرەوە جەختی کردەوە لە بەرهەڵستی وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە #ڕیفراندۆم# بۆ سەربەخۆیی وپەیامی پشتگیریی بەردەوامی وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای گەیاند بۆ عێراقێکی دیموکراتیی فیدراڵیی یەکگرتوو. وەزیری دەرەوە هانی سەرۆک وەزیران عەبادی و سەرۆک بارزانی دا بۆ بەشداریکردنی هەردوولا لە گفتوگۆی دروستەکەر لەسەر تەواوی بابەت و کێشەکان.
لە میانەی هەردوو پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا، وەزیری دەرەوە پشتگریی وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بۆ گەلی عێراق و شەڕی هاوبەشی هەردوولا دژی داعش دووپات کردەوە و دوبارەی کردەوە لە پێویستیی بەردەوامیی هاوکاریی بەهێزی نێوان بەغداد و عێراق لە شەڕی داهاتووی نزیکیان لە دژی داعش لە #تەلەعفەر# و #حەویجە#.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
05-08-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,598 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!