- شەوی ڕابردوو هێزێکی پێشمەرگە لە ناحیەی قەرەتەپە جێگیر کراو بڕیارە تا یەکلابوونەوەی بارودۆخەکە ئەو ناوچەیە چۆڵ نەکەن.
- پێشمەرگە ناحیەی کەیوانی لە کەرکووک کۆنترۆڵکرد.
- بەشێک لە مافناس و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لەهاتنی هاوڵاتیانی بەڕەگەز عەرەب بۆ هەرێمی کوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی، ئەمڕۆ، سەردانی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان یان کرد و داوایان دەکرد ڕێگری بکرێت لە هاتنی بە لێشاوی هاوڵاتیانی بەڕەگەز عەرەب.
- لەسنوری ناحیەی ئاغجەلەر زیاتر لە 500 دۆنم زەوی سوتا کە بەشی هەرەزۆریشی دارستان و دانەوێڵەی جوتیار بوون.
- وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند شەڕ لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش لە خاڵێکی سنووری لە شارۆچکەی شەنگال لە پارێزگای نەینەوا دەستیپێکرد.
- بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلەی ڕێختەر لە شاری وانی باکووری کوردستان دەدات.
- کۆسرەت ڕەسوڵ لەگەڵ ژمارەیەک پلەداری هێزی پێشمەرگە کۆبوەو بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە کۆنترۆڵی ناوچە دابڕێنراوەکان.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 14,850 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!