- بەیانی ئەمڕۆ فیستیڤاڵی پێشبڕکێی نیشتیمانی بۆ کۆتری زاجل کە بە ناشیوناڵی باکور دەناسرێت لەکەرکوک ئەنجامدرا، بەشداربوانی پێشبڕکێکە داوا دەکەن حکومەتی عێراق لەچوارچێوەی لیژنەی ئۆڵۆمپیدا دانیان پێدابنێت.
- دژی دواخستنی بڕیاری دامەزراندنیان ئەمڕۆ دەرچووانی کۆلێجی پزیشکییەکان لەهەردوو شاری سلێمانی و هەولێر خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و دەڵێن ماوەی دوو ساڵە چاوەڕوانی دامەزراندنن.[1]
- حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق دەستپێکردنی شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی خۆرئاوای #موسڵ#ی ڕاگەیاند، کە دوایین پێکەی #داعش#ە لەشارەکە.[2]
- سەروان سابیر، لەکۆمپانیای کوردستان بۆرسە، بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لەبازاڕی شاری هەولێر، بەخەندان-ی وت بەیانی ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 127 هەزارو 700 دینارە، ئێوارەی دوێنێ 100 دۆلار بە 127 هەزارو 600 دیناربوو.
- نرخی زێڕ ئەمڕۆ لەبۆرسەی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆ بەبەرزی مایەوە، یەک ئۆنسە بە 1236 دۆلارەو و یەک مسقاڵ عەیاری 18 بە 189 هەزار دینارە.[3]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 12,038 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!