$باکووری کوردستان$
- پارێزەرانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# بۆ بینیی ئۆجالان، بۆ جاری 757 سەردانی داواکاری گشتیی تورکیایان کرد، بەڵام زۆر بە خێرایی داوای پارێزەران بۆ بینیی ئۆجالان ڕەتکرایەوە.[4]
- بەڕێوبەرانی زیندانی #ئامەد#، 20 ژنەزیندانی سیاسی کورد لەو زیندانەوە بۆ زیندانی ژنانی تارسووس دوورخرانەوە. لەو 20 ژنە زیندانییە، پێنجیان نەخۆشن، حالیم ئیشک یەکێکە لەو زیندانییە نەخۆشانە. هەروەها، زەهرا دۆغان، کارێکاتێریستی زیندانی، یەکێکە لەو زیندانییانەی بۆ زیندانی تارسووس دوورخراوەتەوە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زانیار گولابی، شەوگەرد گولابی و وریا خوسرەوی لە شاری #سنە# لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە ڕفێندراون.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152821/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=مانگرتنی خوێندکارانی زانکۆی ڕازیی کرماشان=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152821/0011.JPG=KTML_Photo_End=
- ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی ڕازیی شاری #کرماشان#، بە نیسبەت خراپبوونی خزمەتگوزاریی بەشی خواردنی ئەو زان#کۆیە#، مانیان لە خواردن گرت. مانگرتنی خوێندکارانی ڕازیی شاری کرماشان، لەوە سەرچاوەی گرت، کە بە هۆی تێکردنی کافوور لە خواردنەکەیان و خراپی چۆنایەتیی خواردنەکەیان دەستیان دایە مانگرتن و ناڕەزایەتیدەربڕین.[6]
- لە ناوچە سنوورییەکانی شپیرانی سەربە شاری #سەڵماس#ی پارێزگای #ورمێ#، کە هاوسنوورە لەگەڵ باکوری کوروردستان، دەستەیەک #کۆڵبەر# کەوتنە بۆسەی هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە هێرشیان کرایە سەر. هێزە سەربازییەکانی ئێران تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کرد، لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی فەرامەرز جلی باقوی تەمەن 26 ساڵ کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش بەناوی زاکری جلی باقوی تەمەن 30 ساڵ بە سەختی برینداربوو.[2]
$باشووری کوردستان$
- #نەوزاد هادی# پارێزگاری هەولێر و #بارزان قەساب# بەرپرسی ئاسایشی هەولێر کە برای یەکترن، بەهۆی فرۆشتنی نەوتی قاچاخ دەستگیر کران.[5]
- خوێندکارانی کۆلێژی پەرستاری زانکۆی #سلێمانی# دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و شەقامی سەرەکی بەردەم کەمپی ناوشاری زانکۆیان داخست. خوێندکاران داوای داخستنی سەرجەم کۆلێژی پەرستارییەکان لە زانکۆ ئەهلیيەکان دەکەین. هەروەها داوای دامەزراندنی سەندیکایەکی سەربەخۆ دەکەن بۆ دەرچووانی بەشی پەرستاری زانکۆ.[1]
- لە شاری #هەولێر# دوو گردبوونەوەی ناڕەزایی بەڕێوەچوون، بەشێکی ناڕازییان داوای دامەزراندن لە حکومەت دەکەن و بەشێکی دیکەشیان پارەیان لای حکومەتە و داوای خەرجکردنی دەکەن.[2]
- لە #خورماتوو#، بۆمبێکی چێنراو لە بەردەم دوکانێکی مەی فرۆشتندا تەقێنرایەوە و تەنها زیانی ماددی هەبووە.[1]
- لە گەڕەکی ڕەحیماوای شاری #کەرکووک# تەرمی ژنێک کە شوێنەواری گوللەی بەسەرەوەیە دۆزرایەوە و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە هاوژینەکەی خۆی کوشتوویەتی.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152821/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=لە دوو شوێنی هەولێر ناڕەزایەتیی پیشاندرا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152821/0007.JPG=KTML_Photo_End=
- #بزووتنەوەی ئیسلامی# پێشوازی لە ئۆپۆزسیۆنبوونی #یەکگرتووی ئیسلامی# دەکات و ڕایدەگەیەنن پێشتر ڕابەری حیزبەکەیان داوای لە ئەمینداری یەکگرتوو کردووە جگە لەئۆپۆزسیۆنبوون، بەشداری پەرلەمانیش نەکەن.[1]
- ڕاکان سەعید جبوری، پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت نووسراوێکی فەرمی بۆ پۆلیسی فیدراڵی لە کەرکووک کردووە، بۆ ئەوەی 81 ماڵی عەرەب لە گوندی شاناغە نیشتەجێبکرێن، کە بە گوتەی ڕاکان جبووری ئەوانە خەڵکی گوندەکەن و ناویان لە تۆماری ناسنامەی قەزای دووبز و ناحیەی سەرگەڕان هەیە، داوادەکات ئاسانکارییان بۆ بکرێت بەمەبەستی نیشتەجێکردنیان.[3]
- لە هۆڵی بابانی #زانکۆی سلێمانی#، گروپی کچانی کوردستان، بە هاوکاری زانکۆی سلێمانی و نەخۆشخانەی هیوا-ی تایبەت بە شێرپەنجە، سیمینارێکی تایبەت بە شێرپەنجەی #مەمک# بۆ 'هاژە عەبدوڵا' پزیشک و پسپۆڕی بواری شێرپەنجەی مەمک بەڕێوەچوو، ئامانج لێی هۆشیارکردنەوەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و ژنان بوو بەرامبەر بە شێرپەنجەی مەمک.[2]
- لە شاری کەرکووک سەنتەری میتۆگرافی دووەمین فێستیڤاڵی فۆتۆگرافی بە هاوکاری (ئینگڵش زۆن) و ڕێکخراوی کۆکار کردەوە. بڕیارە فێستیڤاڵەکە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت.[4]
- گەنجێکی تەمەن 29 ساڵ بەناوی ڕێکەوت ڕەزا، دانیشتووی گەڕەکی شارستانی لە #هەڵەبجە#ی تازە، لەلایەن دوو براوە کە دراوسێی بوون، لەسەر مانگایەک کوژرا.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا ڕویدانا